مه‌لا به‌ختیار: کاربەدەست و پلەی سەربازی گەورە هه‌ن له كیمیایبارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی ژنانیان بڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران و هه‌ندێك هێزی كوردی ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا گرت، رۆژی شازده‌ی ئازاری 1988 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق به چه‌كی كیمیایی بۆمبابارانی شاره‌كه‌یان كرد. هه‌ندێك لایه‌نی كوردی كه‌وتنه تاڵانكردنی شاره‌كه و ده‌ستیان له بڕینی ده‌ستی ژنانیش نه‌پاراست له پێناو دزینی ئه‌نگوستیله و ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری و بازنی ده‌ستیان.
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له رێی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ره‌خنه‌ی له‌وانه گرتووه، كه ده‌ستی ئافره‌تانی شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌یان ده‌بڕییه‌وه بۆ بازنه‌كانی ده‌ستی.
مه‌لا به‌ختیار له ژێر ناونیشانی "دزەکانی کارەساتی هەڵەبجە" نووسیویه‌تی: "کە یادی هەڵەبجە دەکرێتەوە، جگە لە فاشیەتی بەعس، لە ناخمدا، برینێکی تر دەکولێتەوە. ئەویش زامی ئەو تاوانبارانەیە، کە لەکاتی مەرگەساتەکەدا، بەناو شارەکەدا گەڕاون و تەرم تەرم هەڵیانداونەتەوە و ملوانکەی ژنان و ئەنگوستی دەستیان و سەعاتەکانیان کۆکردووه‌تەوە. دەستی تاوانیان بردووه‌تە گیرفانی قوربانییەکان و پارەکانیان دزیووە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "لە خەڵکی باوەڕ پێکراوم بیستووە کە، تاوانباری وا هەیە (هەن ماوون و هەشن نەماوون) پەنجەی ئاوساوی دەستی ژنانیان بڕیوە، هەتا ئەڵقەو ئەنگوستیلەکانیان ببەن. ماڵانیان تاڵان کردووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا فرۆشتویانە".
ئاشكراشیكردووه، كه به‌شێك له‌و كه‌سانه ماوون و نووسیویه‌تی: "لەم تاوانبارانە هەیە کاربەدەست و پلەی سەربازی گەورەیان هەیە! من ئێستاش قسەیان لەگەڵ ناکەم!!".
له سه‌روبه‌ندی كاره‌ساته‌كه‌دا، ته‌واوی قه‌یسه‌ری و دوكان و ماڵی هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه، سیروان، زه‌مه‌قی، عه‌نه‌ب و گوند و ئاواییه‌كانی شاره‌زوور به ته‌واوی تاڵانكران. ئه‌مه جگه له تاڵانكردنی فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و سووتاندنیان و تاڵانكردنی مزگه‌وته‌كان و بانكی هه‌ڵه‌بجه و كارگه و سه‌رجه‌م ئامێره كشتوكاڵی و پیشه‌سازیییه‌كان.