جۆرێكی نوێی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا ئاشكرا كرا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا هۆشداریان دا له جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه له ناوچه‌ی "بیرتانی"ی باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، له رێگه‌ی پشكنینی "بی سی ئار"ه‌وه ئاشكرا كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا گوتی: "هه‌رچه‌نده ئاشكراكردنی سه‌خت بووه، به‌ڵام شیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئه‌و جۆره نوێیه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه له جۆره‌كه‌ی پێشوو مه‌ترسیدارتر نییه و زیاتر ته‌شه‌نه‌ناكات".
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌و ناوچه‌یه، نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌بووه، به‌ڵام به‌پێی پشكنینه‌كان، ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ بووه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنای له رێزبه‌ندی توێژینه‌وه نوێ داناوه، كه به پێی پشكنینه ئاساییه‌كان نه‌توانراوه زیاتری له‌باره‌یه‌وه بزانرێت.
ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا له فه‌ره‌نسا، ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕانی سرووشتی هه‌ڵگرتووه، زۆر به‌كه‌می كێشه‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و جۆره "نیگه‌رانی زۆری درووست كردووه" و له كۆرۆنا گۆڕاوه‌كانی به‌ریتانیا و به‌رازیل و باشووری ئه‌فریقیا جیاوازه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه‌ی له ناوچه‌ی به‌ریتانی ده‌كه‌ن، كه ل (79) حاڵه‌تدا (8) حاڵه‌تی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی لێ تۆمار كراوه، بۆیه "ئامانوێل ماكرۆن" سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆشداری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی داوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی