ئێران: په‌یامی واشنتن-مان له رێگه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و باڵیۆزخانه‌ی سویسراوه پێگه‌یشتووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حمود واعزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی، رایگه‌یاند، تاران په‌یامی واشنتن-ی له رێگه‌ی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی و باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له وڵاته‌كه‌ی پێگه‌یشتووه.
مه‌حمود واعزی گوتی: "هیچ دانووستانێكی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتن ناكه‌ین، له ئێستادا ئێران نیازی دانووستانی نییه".
گوتیشی: "هیچ دانووستانێكمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه، له‌وه‌ته‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌سه‌ڵاتیان گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌گه‌ر شتێكی له‌وباریه‌وه باس بكرێت، راست نییه".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "بارودۆخی ئێستا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، سزاكان شكستیان هێناوه، ئیداره‌ی بایدنیش دانی به‌وه‌دا ناوه، كه سیاسه‌تی توندترین فشار شكستخواردوو بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئێران چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كردارییه له ئیداره‌ی بایدن، گوفتار به‌س نییه، دواخستنی هه‌ڵگرتنی سزاكان به "خیانه‌ت" ده‌زانین".
سه‌رچاوه: RT
د.ی