ئامانج ره‌حیم: سوپاس بۆ خوای گەورە و دواتریش هیمەتی دڵسۆزان هه‌ڵه‌بجه نۆزده‌هه‌مین پارێزگای عێراقه
K24 -هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له دانیشتنی دوێنێیدا، به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند بێت به ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە و به‌و پێیه پارێزگاكه ده‌بێته پارێزگای ژماره 19ی عێراقی ئیتیحادی.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه‌وه، نووسیویه‌تی: "سوپاس بۆ خوای گەورە و دواتریش هیمەتی دڵسۆزان".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "له سەردانی ئەمجارەشماندا لەگەڵ فەرمانگەی یاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە دەکەین بۆ ھەرچی زووه جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران".
پێشترئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ژمارە (45)ی خۆی رۆژی (31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2013)، به بڕیاری ژماره (586)، بڕیاری به پارێزگابوونی ھەڵەبجەی دابوو.
پێش ده‌ركردنی بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ندكردنی حكومه‌تی ئیتیحادی به رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، ئامانج ره‌حیم، وه‌ك كه‌سێكی یاسایی پشتیوانی یاسایی و به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی خستبووه‌ڕوو، كه له چه‌ند خاڵێكدا پوخته‌ی كردوون، له‌وانه:
1- زیادكردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به بڕیارێكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه، به ژماره (11)ی رۆژی (22/9/1999). له مادده‌ی (141)ی ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه: ئه‌و یاسایانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له (1992)ـه‌وه ده‌ریكردوون به په‌سندكراو و به‌ركار هه‌ژمار ده‌كرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و پرسه له ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادیدا نییه و تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌كانی (114) و (115)ـی ده‌ستووردا هاتووه.
2- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیتیحادی به بڕیاری ژماره (568)ی رۆژی (31/12/2013) بڕیاری زیادكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ ریزی پارێزگاكانی عێراق په‌سند كردووه.
3- ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای حوكمه‌كانی مادده‌ی (51)ی یاسای ئیتیحادی ژماره (2)ی ساڵی (2015) تایبه‌ت به "بودجه‌ی گشتیی بۆ ساڵی دارایی 2015" و مادده‌ی (50)ی یاسای ئیتیحادی ژماره (1)ی ساڵی (2016)ی تایبه‌ت به "بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی دارایی 2016" له رووی یاسادانانه‌وه دانی به هه‌ڵه‌بجه‌دا ناوه وه‌ك پارێزگا.
4- په‌رله‌مانی كوردستان یاسای "ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی له هه‌رێمی كوردستان – عێراق" به ژماره (1)ی ساڵی (2015) ده‌ركردووه.
5- پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به مه‌رسوومێكی سه‌رۆكی هه‌رێم دانراوه و رێكاره‌كانی پێكهێنانی ئیداره‌ی پارێزگاكه ته‌واو كراوون. به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی تێدا كراونه‌ته‌وه. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی تێدا كراوه‌ته‌وه و داراییه‌كه‌ی جیاكراوه‌ته‌وه له گه‌نجینه‌ی سلێمانی. له رووی دارایی و ئیدارییه‌وه سه‌ربه‌خۆییه له پارێزگای سلێمانی.
6- وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتیحادی هه‌ڵه‌بجه‌ی له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا وه‌ك پارێزگایه‌كی ره‌سمی ناساندووه.به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی "پاسپۆرت، ره‌چه‌ڵه‌كنامه، نووسینگه‌ی زانیاری" تێدا كراوه‌ته‌وه و تابڵۆی ئۆتۆمبێلیش به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیتیحادی ژماره (40528) بڕیاری لێدراوه.