ئێران: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی هێڵێكی وشكانییه‌وه بگه‌ینه به‌نده‌ره‌كانی سووریا
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێرانی رایگه‌یاند، نیازیان هه‌یه بۆ دروستكردنی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی وشكانی بۆ سووریا له رێگه‌ی عێراقه‌وه.
فه‌رزاد پیلته‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێرانی گوتی: "وڵاته‌كه‌ی پلانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ سووریا بۆ یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار به‌رز بكاته‌وه".
پیلته‌ن رونیشیكرده‌وه، "رێكخراوه‌كه‌یان پلانی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی تا ساڵی 2023 به به‌های 400 ملیۆن دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی سووریا بكات، له‌به‌رامبه‌ردا قه‌باره‌ی هاورده‌كردنی بگه‌یه‌نێته 100 ملیۆن دۆلار" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "تادێت هه‌نارده‌كانی ئێران بۆ سووریا فراوانتر ده‌كه‌ن، تا خزمه‌تگوزاری ته‌كنیكی و ئه‌ندازیاریش له‌خۆ بگرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی 11ی مانگی رابردوودا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ سووریا گه‌یشتووه‌ته 104 ملیۆن دۆلار".
به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێرانی، "به وردی كار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی هێڵێكی وشكانی له رێگه‌ی عێراقه‌وه بۆ سووریا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دروستكردنی رێگه‌یه‌كی ئاوی رێكخراو و ناڕێكخراو له نێوان ئێران و به‌رنده‌ره‌كانی سووریا، كه ئێستا دۆخه‌كه تاڕاده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و كاركردن له‌و به‌نده‌رانه له‌باره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئێران، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان ئێران و سووریا ده‌گاته 170 بۆ 180 ملیۆن دۆلاری ساڵانه، به‌ڵام تاران هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تا ساڵی داهاتوو بۆ زیاتر له سێ ئه‌وه‌نده‌ی خۆی فراوانتر بكات.
جێگای ئاماژه‌یه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی رۆژئاوا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن رێگری له گه‌یشتنی ئێران له رێگه‌ی وشكانییه‌وه بۆ ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بكه‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران سیاسییه، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستی دیكه‌ی نییه و وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئێران كه ئێستا هه‌ژموونی له به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای عومان و ئاوه‌كانی كه‌نداودا هه‌یه، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی گه‌یشتن به ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش هیلالی شیعی ته‌واو بكات و هه‌ژموونی خۆی به ته‌واوی له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت.
هه‌روه‌ها ده‌شگوترێت، یه‌كێك له پلانه‌كانی ئێران بۆ گه‌یشتن به سووریا و ته‌واوكردنی "هیلالی شیعی" له رێگه‌ی عێراقه‌وه، له رێگه‌ی به‌كارهێنانی "رێگه‌ی سه‌بایه"ـوه ده‌بێت، كه له تارانه‌وه بۆ كوفه و له‌وێشه‌وه‌ی به شنگالدا به‌ره‌و سووریا و دواتر گه‌یشتن بۆ دیمه‌شق و ئینجا بۆ به‌نده‌ره‌كانی سووریا له‌سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
H.B