"رێگه‌ی سه‌بییه‌كان".. یان پرۆژه‌ی به شیعه‌كردنی هه‌ستیارترین ناوچه‌ی سوننه‌كانی عێراق
ده‌ستیان به سه‌ردانی مه‌یدانی چه‌ند شوێنێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد، به‌ڵام ئه‌و كاره به هه‌وڵدان بۆ به‌شیعه‌كردنی هه‌ستیارترین ناوچه‌ی سوننه‌كان داده‌نرێت

K24 – هه‌ولێر:
لەسەر راسپاردەی عەتەبەی حوسەینی، ژمارەیەک مامۆستا و بەرپرس لە حەوزەی عیلمی و تیمێکی لێکۆڵینەوەی میژوویی، جوگرافی و شوێنەوارناسی لە زانکۆی مووسڵ بەئامانجی دیاریکردنی، "رێگای راستەقینەی رێکردنی دیلەکانی ئەهلولبەیت" ده‌ستیان به سه‌ردانی مه‌یدانی چه‌ند شوێنێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد، به‌ڵام ئه‌و كاره به هه‌وڵدان بۆ به‌شیعه‌كردنی هه‌ستیارترین ناوچه‌ی سوننه‌كان داده‌نرێت.
دیاریكردنی رێگه‌ی سه‌بییه‌كان، له‌لایه‌ن چاودێرانی سوننه له عێراق بووه‌ته جێگه‌ی ره‌خنه، له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی (یه‌قین نیوز)، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، رێگه‌ی سه‌بییه‌كان، هه‌مان رێگه‌ی ئاوریشمییه كه به ناوچه سوننه‌نشینه‌كان تێپه‌ڕده‌بێت و ئێران هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.

توێژه‌رێكی مێژوویی، به‌ناوی حوسێن ساڵح سه‌بعاوی باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات، پرۆژه‌یه‌كی تائیفییه و ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كه‌ش نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوییه له ناوچه‌كه، به سه‌رپه‌رشتی تاران بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی پێ بكات.
ئه‌و ئاژانسه له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئێستا كه پارێزگا وێرانبووه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تیش نه‌ینه‌وا، به‌ده‌ست كه‌سانی سیاسیی و گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران ده‌ناڵێت، كه‌چی هه‌وڵده‌درێت خاكه‌كه‌ی داگیربكرێت و بخرێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه.
راپۆرته‌كه هه‌وڵه‌كانی عه‌ته‌به‌ی حوسه‌ینییه بۆ ده‌ستنیشانكردنی رێگه‌ی سه‌بییه‌كان له نه‌ینه‌وا، له زاری چاودێران و چالاكوانان به هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سف ده‌كات و ده‌نووسێت: "به‌لاڕێدابردنی مێژووه و بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ژموونی ئێران و بریكاره‌كانی له عێراق له‌و ناوچه‌یه زاڵتر بكات".
ئه‌و تیمه‌ی له‌لایه‌ن عه‌ته‌به‌ی حوسه‌ینییه‌وه نێردراوه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دوای شه‌ڕی "ته‌ف" سه‌بییه‌كان به دوو رێگه بردراونه‌ته شام، ئه‌وانیش رێگه‌ی شاره‌كانی ته‌لعه‌فه‌ر – شنگال و رێگه‌ی عه‌وێنات – ره‌بیعه‌یه، هه‌ر دوو رێگه‌كه‌ش ده‌كه‌ونه پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ماڵپەڕی فەرمیی عەتەبەی حوسەینی راپۆرتێکی لەبارەی ئەو چالاکییە و ئەنجامی "لێکۆڵینەوە و پشکنینەکە" لە 21-12-2020 بە ناونیشانی "لە موسڵ.. تیمەکانی لێکۆڵینەوەی سەر بە عەتەبەی حوسەینی گەیشتوونەتە راستیی زانستی لەبارەی ئەو رێگایەی خێزانی ئیمام حوسێن لەدوای شەڕی تەف گرتوویانەتەبەر"، بڵاوکردووەتەوە.
لە راپۆرتەکەدا شێخ عەلی قەرعاوی روونیکردووەتەوە "لەڕێگای لێکۆڵینەوەی زانستی و ئەکادیمی، بڕێکی زۆر بەڵگە و شوێنەوارمان دۆزیوەتەوە، کە دەریدەخەن دیلەکان بە پێشڕەویی ئیمام زەینه‌لعابیدەین و خاتوو زەینەب بە رێگایەکدا رۆیشتوون لە شوێنێک کە پێی دەگوترێت ناوچەی بەڵت، دەکەوێتە ریزی تەلەعفەر و چیای شنگال و گەرووی باب شەلو، ئەو رێگا شاراوەیە لەنێوان هەردوو چیا لە سنووری سووریا و تورکیای ئێستا بۆ وڵاتی شام بەکارهاتووە".

حوسێن ده‌لی، رۆژنامه‌وان و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له به‌راوردی ئایینه‌كان، ئه‌وه به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات و له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه نووسیویه‌تی: "سه‌رنجبده‌ن ئه‌وان رێگه‌ی كورتییان وازلێهێناوه كه به هێڵی ره‌ش دیاریكراوه و به ئه‌نباردا تێده‌په‌ڕێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل رێگریان لێده‌كات له‌و شوێنه سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سووریا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌وه رێگه‌ی سه‌بییه‌كانه به گوێره‌ی بۆچوونی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی سرووشتی نوێ بۆ سه‌ردانیكردن و زیاره‌ت، له پێناو به‌كارهێنانی زه‌وی پارێزگاكانی باكوور، به كورتی ئه‌وه داگیركردنه و هه‌وڵێكی شكستخواردووه. "
رۆژنامه‌وانێكی دیكه به‌ناوی زیاد سه‌نجه‌ری، هۆشداری له‌و هه‌وڵانه ده‌دات و ده‌ڵێت: "رێگه‌ی سه‌بییه‌كان پرۆژه‌یه‌كی حه‌وزه‌ی ئایینی و مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف و وه‌قفی شیعه‌یه بۆ بیناتنانی مه‌رقه‌د و مه‌زارگه‌ی ئایینی و بنكه‌ی به شیعه‌كردن له شاری مووسڵ و قه‌زاكانی، هه‌وڵێكی سه‌فه‌وییه ئێرانییه‌كانه بۆ به شیعه‌كردنی گه‌وره‌ترین شارستانیه‌تی سوننه له عێراق".