حه‌مید كیفائی: ئه‌گه‌ر یاسای دادگای ئیتیحادی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێندرێت عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ئایینی
K24 -هه‌ولێر:
حه‌مید كیفائی، نووسه‌ر و ئه‌كادیمی عێراقی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر یاسای دادگای فیدراڵ به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێندرێت، عێراق له ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستوورییه‌وه ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ئایینی و گوتیشی: دادگا به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی وڵاته و پێویسته له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت و ده‌بێت ئه‌ندامه‌كانیشی هاووڵاتیی نیشتمانی و دادوه‌ری پله باڵا بن، له‌مه به‌ده‌ر نابێت هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی دیكه هه‌بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی كیفائی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 له له‌نده‌نه‌وه هاتوون و گوتی: نابێت هه‌ر كه‌سێك ببێته ئه‌ندامی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، جا كه‌سانی ئایینی بن یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئینتیمایان بۆ سیسته‌مێكی ئایدۆلۆجی ئایینی وه‌ك ئێران هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببنه ئه‌ندام له دادگای باڵای فیدراڵ، ئه‌وا كاریگه‌ری و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق دروستده‌كات و عێراق به ئاقارێكی نه‌خوازراودا ده‌بات، بۆیه نابێت هاووڵاتییانی عێراقی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به هیچ وڵاتێك بده‌ن خه‌ڵكانێكی ئایینی بخه‌نه ناو دامه‌زراوه‌ی یاسایی دادوه‌ری باڵاوه، چونكه حزبه شیعه‌كان باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی نییه و باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تی فیقهی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی خراپی له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كات ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ئایینی و دارده‌ستی ده‌وڵه‌تێكی دیكه، بۆیه من و ملیۆنان هاووڵاتی دیكه‌ی عێراق له دژی ئه‌و جۆره ئاراسته‌یه‌ین و هه‌رگیز قابیلی قبووڵ نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێستا ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین، باوه‌ڕمان به ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نییه كه باوه‌ڕی به ئازادییه گشتییه‌كان هه‌یه و ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئایینی، ئایدۆلۆژی و نه‌ته‌وه‌یی جیاكاری له نێوان هاووڵاتییاندا بكرێت.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه وێڕای بوونی ده‌ستووری عێراقی، بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته كار به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان ناكه‌ن؟ كیفائی گوتی: چونكه ئه‌وان ئه‌و بابه‌تانه هه‌ڵده‌بژێرن جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه خۆیان حه‌زیان لێیه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌گونجێن و ئه‌وانه جێبه‌جێ ناكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێدا نابینن.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌ستووری عێراق پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به دادگای باڵای فیدراڵه‌وه هه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له دادگای باڵادا كار ده‌كه‌ن، پێویسته كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا بن له بواری یاسا و ناكرێت كه‌سانێك به باكگراوندێكی ئایینییه‌وه و بخرێته ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه كه هیچ شاره‌زاییه‌كییان له‌بواری یاسادا نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و گرووپ و حزبه سیاسییانه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه عێراق ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌یه كه عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی ئایینی و هه‌نگاو به‌ره‌و قووڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی بنێت، هه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌شه كه ئینتیمایان بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكه هه‌یه، بووه‌ته هۆی داڕووخانی ئابووری وڵات و عێراقییان به‌و ئاراسته‌یه بردووه، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌و بیركردنه‌وه و ئاراسته‌یه ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و گوتاره شۆڤێنیانه‌ش كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا شیعه‌كانه‌وه له دژی گه‌لی كورد سه‌ریانهه‌ڵداوه، ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌كادیمییه عێراقییه گوتی: ئامانج له‌و گوتارانه بۆ دروستكردنی جیاكارییه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی له عێراق و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له عێراق، تاكه ناوچه‌یه له‌ناو عێراق كه توانیویه‌تی له‌ڕووی ئارامی و سه‌قامگیرییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت و پێشكه‌وتووتره و بووه‌ته ئارامگه‌ی گه‌شتیاران، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌هۆی كار و ره‌فتاره‌كانی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌وه بوونه‌ته دۆزه‌ح بۆ هاووڵاتییان، بۆیه ده‌توانم بڵێم نه‌ك ته‌نیا ئه‌وان دژی كوردن، به‌ڵكو به هه‌مانشێوه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كبارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه سه‌قامگیرییه‌كه‌ی كوردستانیش تێكبده‌ن.
سه‌باره‌ت به گوته‌كانی ئه‌بو ئالا‌ء ئه‌لوه‌لائیش، كه گوتبووی ئێمه رێگه ناده‌ین پرۆژه‌یاسای بودجه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت، كیفائی گوتی: بڕیاردان له‌سه‌ر بودجه له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانه، به‌ڵام كاتێك میلیشیاكان دێن بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تێكی له‌مجۆره ده‌ده‌ن، مه‌به‌ستیانه فیتنه له‌و وڵاته كۆتایی نه‌یه‌ت، چونكه ئه‌مانه فه‌رمان له وڵاتێكی دیكه‌ی وه‌ك ئێران وه‌رده‌گرن كه كۆنترۆڵی عێراقی كردووه و هیچ چاكه‌یه‌كیان بۆ عێراق نییه و وه‌ك دوژمنی عێراقییه‌كان وان، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی دیكه‌ی گه‌وره‌یه، كه وڵاتێكی دیكه رێگه نادات ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و رێگه نادات رووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپانه ببێته‌وه، كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و رێگه‌ی درووستبوونی ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ به عێراق ناده‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، تا ئه‌و گرووپه میلیشیایانه بوونیان هه‌بێت، عێراق ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ بێت و له 2003ـیه‌وه تا ئێستا هیچ حكومه‌تێك نه‌یتوانیوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ر حكومه‌تێك هاتبێته ده‌سه‌ڵات، له‌ژێر سایه‌ی بوونی ئه‌و گروپانه سزادراوه.