مه‌سعوود ئۆزیل به‌ره‌و ئیمارات فڕی
مه‌سعود ئۆزێلی یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به یاوه‌ری شاندێكی یانه‌ی ئارسیناڵ گه‌یشته دوبه‌ی و ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئارسیناڵی به‌سه‌ر كرده‌وه .
كۆمپانیای ئیمارات ئایه‌رلاین كه سپۆنسه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵه به هاوكاری یانه‌كه ئه‌كادیمیایه‌كی پێگه‌یاندنی وه‌رزشی له وڵاتی ئیمارات كردووه‌ته‌وه و بۆ بینینی كاره‌كان و هاندانی قوتابییه‌كانی ئه‌و ئه‌كادیمیایه سه‌ردانی كردن، هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ئارسیناڵ ئاشكرایان كردووه ئۆزێل جگه له سه‌ردانیكردنی ئه‌كادیمیایه‌كه به‌شداریی له ریكلامێكی كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ئیمارات ده‌كات كه ئه‌و كۆمپانیایه سپۆنسه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵه و یاریگای سه‌ره‌كی یانه‌ی ئارسیناڵیش هه‌ر به‌ناوی ئه‌و كۆمپانیایه كراوه.
له پرێس كۆنفرانسێكدا و له برسیڤی رۆژنامه‌نووسێكدا، ئۆزیل ده‌ڵێت: من ریاز مه‌حرز ناناسم به‌ڵام دڵخۆشم به بوونی محه‌مه‌د ئه‌لنینی له یانه‌كه‌م ئه‌و یاریزانێكی زۆر خۆشه‌ویسته و زۆرم خۆشده‌وێ زۆر كاتیش به‌یه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه پێكه‌وه.
ئۆزیل ده‌شڵێت: ئێمه وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پاڵه‌وانی جیهانین بۆ به‌ده‌ست هێنانی ناسناوی یۆرۆ ده‌چینه فه‌ره‌نسا و دڵنیام هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه ده‌ستكه‌وتی جامی جیهانی دووباره بكاته‌وه.