هەڵەیەکی بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، له چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC نیوز كه رۆژنامه‌نووسی خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌مه‌ریكی (جۆرج ستیڤانۆپۆلۆس) شه‌وی 16ـی ئادار (مارسی 2021) راسته‌خۆ ئه‌نجامیدا، وێرای ئه‌وه‌ی بایدن به‌شێویه‌كی واقیعی ده‌ركه‌وت و رۆژی دواتریش ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌نێو ناوه‌نده میدیاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا دروستكرد، به‌ڵام سێ هه‌ڵه له خواسته‌كانی بایدن -دا به‌دیكرا.
له چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا، به‌ئاشكرا له دوو خواستدا وردبین نه‌بوو. به‌پێی رای چاودێرانی سیاسی و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان، بایدن سیاسییه‌كی درۆزن نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویدا زیاتر له‌ده‌م ده‌رچوون بووه و درۆی مه‌به‌ستدار نییه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و سێ خواسته كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به مێژووی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه هه‌یه و به ئاشكراش به ستیڤانۆپۆلۆس-ی وت كه پێیوانییه ئه‌و ژمارانه كه به‌كاریده‌هێنێت ته‌واو بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌نووسان له ئه‌مه‌ریكا تۆمارێكی راستیان ده‌وێت و تۆماركردنی هه‌ڵه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
لێره‌دا خواسته هه‌ڵه‌كانی بایدن ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه به‌شێكی زۆری چاودێرانی سیاسی تیشکیان خسته‌سه‌ر له‌دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ناڵی ABC نیوز.
كه‌متره له‌وه‌ی بایدن باسی كرد:
سه‌باره‌ت به (پلانی ده‌ربازكردنی ئه‌مه‌ریكا) بایدن ره‌وایی به سووده‌كانی باج ده‌دات له‌نێو پلانی یاسای فریاكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا له په‌تای كۆڤید-19، كه بودجه‌كه 1.9 تریلۆن دۆلاره‌و هه‌فته‌ی پێشوو واژۆی له‌سه‌ركرد. ئه‌و وتی: "60%ی ئه‌و لێخۆشبوونانه‌ی له باج ده‌كرێت ئه‌وا 60% ده‌چێته‌وه گیرفانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌مده‌رامه‌تن".
یه‌كه‌م هه‌قیقه‌ت لێره‌دا ئه‌وه‌یه بایدن به‌وردبینییه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌كه‌ی نه‌ڕوانیوه، هه‌روه‌ك سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا وتی: "بایدن ئه‌م ژماره‌ی له‌كوێوه هێناوه". كۆشكی سپی له‌وه‌ڵامدا وتی: "بایدن له‌سه‌نته‌ری سیاسه‌تی باج-ه‌وه هێناوێتی"، به‌ڵام هاوارد گلاكمان له‌سه‌نته‌ری سیاسه‌تی باج بۆ سی ئێن ئێن روونیكرده‌وه كه 67.4% قازانجی باج -ی ئه‌مساڵ له‌یاسای نوێی باج، كه‌متر 60%ی ده‌چێته‌وه بۆ خه‌ڵك. هه‌روه‌ك گلاكمان وتی: "نیوه‌ی تێگه‌یشتنی رسته‌كه‌ی بایدن راسته كه كه‌متریشی كردۆته‌وه، به‌ڵام نیوه‌ی دووه‌می هه‌ڵه‌یه".
یارمه‌تی "لاتین" ئه‌وه‌نده نییه:
له‌بڕگه‌یه‌كی تردا بایدن رۆیشتینی هاوكارییه مادییه‌كان بۆ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین (گواتیمالا، هیندۆراس و سلڤادۆر)ی به زیاده‌وه باسكرد. بایدن وتی: "به‌پێی پرۆژه یاساكه 800ملیار دۆلار له ساڵی 2015 هاوكاری گه‌یه‌ندراوه‌ته ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵام بۆچی خه‌ڵك هه‌ر وڵاته‌كه‌یان جێده‌هێڵن!".
هه‌قیقه‌تی مه‌سه‌له‌كه كه‌ناڵی ئێم بی سی ده‌ریخست كه ئه‌وه‌ی بایدن باسی ده‌كات هه‌ڵه‌یه به‌و پێیه‌ی خۆی جێگری سه‌رۆك بووه رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا گێڕاوه و ئه‌وه‌شی پێشكه‌شكراوه 750 ملیار دۆلار بووه نه‌ك 800 ملیار و پرۆژه‌كه‌ش به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو حزب بووه له ئه‌نجومه‌نی پیران.
پێداگری له‌سه‌ر فێلیباسته‌ر:
بایدن پێداگری له‌سه‌ر گۆڕینی یاسای په‌كخستن (فیلیباسته‌ر) ئه‌نجومه‌نی پیران كرده‌وه، رووی كرده سیناتۆره‌كان كه پێویسته ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران جارێكی دیكه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و قسه‌ی هه‌ق و به‌رده‌وام بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت رێگری له په‌كخستن بكه‌ن. بایدن وتی: "پێموایه له نێوان ساڵی 1969 تا 2000 ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته 50 په‌كخستن هه‌بووبێت ئێستا بووه به 200 په‌كخستن له ئه‌نجومه‌نی پیران".
به‌ڵام هه‌قیقه‌ت ئه‌و ژماره‌یه‌ی بایدن ئه‌یڵێت خۆبه‌خۆ بووه. هه‌تا پسپۆران پێیان وایه دیاریكردنی ژماره‌ی په‌كخستنی یاسا و بڕیار له ئه‌نجومه‌نی پیران له‌ساڵێكدا زه‌حمه‌ته. خاتوو مۆڵی رۆنێڵز له په‌یمانگای برۆكینگز كه كاری توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌كخستن له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه نوسیویه‌تی: "زۆربه‌ی زانایان بڕوایان وایه باشترین رێوشوێنی ئه‌ژماركردن له‌رێگه‌ی بریكاره‌وه بریتییه له ئه‌ژماری پێشنیازه په‌كخراوه‌كان كه ئه‌ویش هه‌نگاوێكه بۆ كۆتایی هێنان به گفتوگۆكردن له ئه‌نجومه‌نی پیران". له‌دوای قسه‌كانی بایدن-ه‌وه خاتوو مۆڵی ده‌ڵێت: "به‌پێی داتا ره‌سمییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌نێوان ساڵانی(1961- 2000) 750داوای په‌كخراو تۆماركراوه به‌ڵام له2000 -تا شوباتی 2001 بۆته 1651".
راپرسی هه‌قیقه‌ت نییه:
بایدن له خاڵێكدا پێوابوو كه راپرسییه‌كان ده‌رخه‌ری راستین. ئه‌و شانازی به‌وه‌وه‌كرد و ده‌ڵێت: "78% ی خه‌ڵك پشتگیری پرۆگرامی پلانی بوژاندنه‌وه‌و رزگاركردنی ئه‌مه‌ریكایان به‌لاوه په‌سه‌نده له‌نێو ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگیانداوه له راپرسییه‌كه‌دا 52% كۆمارییه‌كانن". ئه‌و گرنتی ده‌دات كه ده‌شێت 15% ی راپرسی هه‌ڵه‌بێت، ئه‌وی دیكه‌ی راسته.
به‌ڵام هه‌قیقه‌تی ئه‌م بابه‌ته شتێكی تره، فۆكس نیوز له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بایدن شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه 78%ی خه‌ڵك پلانی بایدن-یان پێباشه بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌مه‌ریكا له كۆڤید-19 و 52%ی كۆمارین ئه‌وا زۆر راپرسی تریش هه‌یه كه وانییه، راپرسی ده‌كه‌وێته سه‌ر چۆنێتی داڕشتنی پرسیاره‌كه‌ی ده‌كرێت".
دواهه‌مین راپرسی پێگه‌ی پۆلیتیكۆ له‌رۆژانی 19-22ی شوبات له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، 78%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه به‌شداریان كردووه پاڵپشتی پلانی ده‌ربازكردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و 60%یش له‌كۆمارییه‌كان-یش ده‌نگیان داوه كه‌پلانێكی سه‌ركه‌وتووه.
به‌ڵام هه‌رئه‌م بابه‌ته له‌ماوه‌ی 6-8ی ئادار، له‌رێگه‌ی هه‌مان پێگه‌وه به‌رێگه‌یه‌كی جودا خرایه‌ڕوو، 75%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان باشه و 59%ی كۆمارییه‌كان پلانه‌كه‌ی بایدن-یان پێ باشه.
خۆ ئه‌گه‌ر راپرسییه‌كه‌ی زانكۆی مۆنماوس له ویلایه‌تی نیوجێرسی وه‌رگرین كه له 25ی شوبات - 1ی ئاداری خایاند له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت (پلانی ده‌ربازكردنی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌یرانی په‌تای كۆڤید) ئه‌وا ئه‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه 62% پیان باشه پلانه‌كه و له‌نێو راپرسییه‌كه‌دا 33%ی كۆمارییه‌كان پێیان باشه.
پلانی ده‌ربازبوونی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له ته‌رخانكردنی 1 تریلیۆن و 900 ملیار دۆلار بۆ بوژاندنه‌وه و له نێو پلانه‌كه‌شدا هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی 1400 دۆلار وه‌رده‌گرێت به‌مه‌رجێك فۆرمی باجی 2000 پڕكردبێته‌وه.
كه‌واته وه‌ك به‌شێك له ره‌خنه‌گران ئاماژه‌یان پێداوه ناكرێت سه‌رۆك پشت به راپرسی پێگه‌یه‌ك ببه‌ستێت.