"ڕه‌نگه هازارد پێی له تۆپ نه‌داته‌وه"
پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن له كۆتاییهاتنی چاره‌نووسی كاروانی وه‌رزشی ئێدین هازاردی به‌لجیكی به‌هۆی پێكانه‌وه.
خۆزێ گۆنزالێز پزیشكی پێشووی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هۆشداری ده‌داته ئێدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی نوێ به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی تووشی بووه.
پزیشكه ئیسپانیه‌كه ده‌ڵێت: هازارد به‌نیازه نه‌شته‌گه‌رییه‌كی نوێ بۆ گۆزینگی ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات ره‌نگه نه‌توانێت جارێكی دیكه پێ له تۆپ بداته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه پێویسته هازارد 10 یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنان ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به یاریكردن بكاته‌وه، خۆزێ ده‌شڵێت به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌مه ئه‌سته‌مه هازارد له‌م وه‌رزه یاریی بكاته‌وه.
پزیشكه‌كه پێیوایه ئه‌گه‌ر هازارد ئه‌گه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان كار نه‌كات ره‌نگه جارێكی دیكه‌ش تووشی پێكان ببێته‌وه.
هازارد له هاوینی 2019 له یانه‌ی چێڵسی به به‌های 115 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته یانه‌ی شایانه تووشی ١١ پێکانی جراوجۆر بووه، ئەوەندەی لە ژووری پزیشکەکان بووە ئەوەندە لەسەر لاکێشەی سەوز نەبووە، لە ماوەی دوو ساڵی یاریکردنی لە ریال مەدرید تەنیا بەشداریی ٣٦ یاریی کردووە کەچی لەو ماوەیە لە ٥٤ یاریی لۆس بلانکۆس بێبەش بووە.