ئینته‌ر میلان یاریزانێكی ئارجێنتینی گواسته‌وه‌

رۆبێرتۆ مانسینی،راھێنەری یانەی ئینتەرمیڵانی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بەرپرسانی یانەکەیان

لە گواستنەوەی ئێڤەر بانێگای ئارجانتینی سەرکەوتووبونە.

مانسینی، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات، لە ماوەی رابردو داوای لە بەرپرسانی یانەکەیانی کردووە، یاریزانێک بۆ ھێڵی ناوەراست بگوازنەوە ریزەکانیان، ھەر بۆیە ئەوان بانێگای ئارجانتینیان لە یانەی سێڤییای ئیسپانی کردۆتە ئامانج و پێدەچێت کە کۆتاییان بەو گواستنەوەی ھێنابێت.

بانێگا لە دوو وەرزی رابردووی لەگەڵ یانە ئەندەلوسیەکە، توانیویەتی لە ٥٩ یاریدا بەشداری بکات و 8 گۆڵیش تۆمار بکات و یەکێک لە یاریزانە کاریگەرییەکانی یانەکەشی بووە.