یەكێتی و گۆڕان رێككەوتن واژوو دەكەن

K24 - سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا لە ماڵی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی رێككەوتنی سیاسیی لە نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان واژوو كرا.
پەیامنێری (كوردستان24) لە سێمانی رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا لە ماڵی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی لە سلێمانی رێككەوتنی سیاسیی لە لایەن كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی و نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان واژوو كرا".
پەیامنێرمان گوتیشی: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان مەراسیمێك بۆ رێككەوتنەكەیان رێكبخەن و بانگێشتنامەیان بۆ لایەنە سیاسییەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان ناردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی رێككەوتننامەكە بكەن".
دوای چەندین كۆبوونەوە لە رۆژانی رابردوودا بەرپرسانی یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند، كە ھەردوولا بڕیاری واژووكردنی رێككەوتننامەكەیانداوە.