ئاوارە عەرەبەکانی سنووری گەرمیان ناگەڕێنەوە
K24- ههولێر:
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، سەدان خێزانی ئاوارەی ناوچەكانی عێراق تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە و رایانگهیاند، بەھۆی گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی، مەترسی لەسەر ژیانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە ناوچەكانیان تا ئێستا نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە، بەشێك لە ئاوارەكان ئاماژهیان بهوه كرد، حەشدی شەعبی لە گوند و ماڵەكانیان بارەگایان داناوە، تا ئەوان لەوێ بن؛ ناتوانن بگەڕێنەوە.
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە (20) ھەزار ئاوارەی ناوچە جیاوازەكانی عێراق دەژین و بەھۆكاری ئەمنی و كەمی خزمەتگوزاری ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، ئەوان گرفتی نەبوونی خزمەتگوزاری و دۆخی ئەمنی لە ناوچەكانیان بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ژیانیان بۆیە تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە.
ھەڤاڵ ئیبراھیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان گوتی: "ئهو ئاوارانه، كه ژمارهیان زیاتر له (20) ههزاره، بههۆی جیاكاری مهزههبی ههڵاتوون، ئهوان لهترسی حهشدی شهعبی ههڵاتوون، نهك داعش".
ئاوارەكان نایشارنەوە، دوای چەندین ساڵ لە ئازادكردنی ناوچەكانیان لە دەستی داعش، بەڵام دەڵێن ترسمان لە گرووپەكانی حەشدی شەعبی و میلیشیاكان ھەیە. چونكە ناوچەكانیان داگیركردووین و ناھێڵن بە ئازادی خۆمان بگەڕێینەوە سەر ماڵ و شوێنەكانمان.
ئەو ئاوارانەی بەھۆی شەڕی داعش شوێنەكانیان جێھێشتووە، تا ئێستا بەشێكی زۆریان نەگەڕاونەتەوە، وەك ئاوارەكان خۆیان ئاماژهیان پێكردووه، بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ناو گوند و ناوچەكانیان بڵاوبوونەتەوە و بەھۆی مەترسی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان و كوشتن و بڕینی رۆژانە متمانەیان نییە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان، كە گرووپەكانی حەشدی شەعبی تێیدا باڵادەستن.
د.ی