یه‌كه‌م پێكدادانی دیپلۆماتی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ده‌ستیپێكرد
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
به‌رپرسانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و چین، دره‌نگانی شه‌وی 19ی ئادار (مارسی 2021) كۆتاییان هێنا به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه واشنتن به كۆبوونه‌وه‌ی (سه‌خت و راشكاوی ئالاسكا)ی ناوبرد. له‌نێو كۆبوونه‌وه‌كانیشدا ره‌گوڕیشه‌ی ناكۆكییه‌كانی دووجه‌مسه‌ری به‌هێزی ئابووری جیهان خرایه‌ڕوو، كه هه‌نگاوێكه بۆ ره‌واندنەوەی ناكۆكی هه‌ردوولا له‌سه‌رده‌ستی ئیداره‌ی بایدن.
ئه‌مه‌ریكا ئاره‌زوومه‌ندانه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی برده ئالاسكا، ئه‌و ئالاسكایه‌ی كه له‌م وه‌رزه‌دا سه‌خترین كه‌شوهه‌وای هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به چینییه هاوتاكه‌ی بڵێت ئه‌مه‌ریكا بەمجۆرە سه‌خت و قورسه بۆ ئێوه.
نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و چین به ئاشكرا له چوارچێوه‌ی دوو رۆژ دانیشتنی ئالاسكادا، سه‌رزه‌نشتی سیاسه‌تی یه‌كتریان كرد، شاندی ئه‌مه‌ریكا به توڕه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵ چینییه‌كان دواون و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ساردی درێژخایه‌نیشیان كردووه.
شاندی چین داوای كردووه رۆژنامه‌نووسان له هۆڵی دانیشتنه‌كاندا نه‌بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌تیانكردووەته‌وه داوایانكردووه، پێویسته میدیای چین و ئه‌مه‌ریكا ته‌وه‌ری ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بگوازێته‌وه. ته‌نیا دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كاتژمێر 10ی شه‌وی 19ی ئادار نه‌بێت كه دانیشتنی سێیه‌م و كۆتایی بوو به داخراوی له‌سه‌ر پێداگری شاندەكەی چین، به‌رێكرا.
به‌رپرسانی چین به ئاشكرا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كان و لێدوانه تونده‌كانی هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی و له‌به‌رده‌م كامێرای تیڤییه‌كاندا وتویانه له مامه‌ڵه‌ی شاندی وڵاتێكی میواندار نه‌چووه.
به‌ڵام سایتی بلومبێرگ نووسیویه‌تی، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بووه به چینییه‌كانی وتووه: "ئێوه نمایشكردن و شانۆگه‌ریتان ئه‌وێت زیاتر له‌وه‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری بابەتەكان".
بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشكردووە: "چینییه‌كان شاندەكەی ئه‌مه‌ریكایان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه پێشێلكاری پرۆتۆكۆلی دیپلۆماتیان كردووه، به‌وه‌ی به‌ر له دانیشتنی یه‌كه‌م شاندی چین ماوه‌یه‌كی زۆر له هۆڵی كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕێی شاندە‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان كردووه".
له‌سه‌ره‌تای لێدوانه‌كانیدا ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: " گفتوگۆیه‌كی قوڵی ترسه‌كانمان كرد به‌رامبه‌ر به چین، له‌نێویاندا مه‌سه‌له‌ی هۆنگكۆنگ و تایوان و هێرشی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و دژایه‌تیكردنی ئابووری هاوپه‌یمانه‌كانمان".
له به‌رامبه‌ردا یانگ جیچی گه‌وره به‌رپرسی دیپلۆماتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی چین، به‌رپه‌رچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دایه‌وه و ره‌خنه‌ی له مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا گرت له به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و بازرگانی. یانگ رایگەیاند: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزی سه‌ربازی و هه‌یمه‌نه‌ی ئابووری و دارایی خۆی به‌كارده‌هێنێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌سه‌ڵاتی دێژخایه‌ن و سه‌ركوتكردنی ده‌وڵه‌تانی دیكه".
به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتن پۆست دوای دوو رۆژ كۆبوونه‌وه كه بریتییه له یه‌كه‌مین وتوێژ و گفتوگۆی باڵای به‌رپرسانی هه‌ردوولا له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك بایدن-ه‌وه. ده‌ستپێكی لێدوان و قسه‌كردنی توند و ئاگرین به‌رامبه‌ر یه‌كتر له ئێواره‌ی رۆژی 18ی ئایاره‌وه تا شه‌وی 19ی ئایار به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوولا ئابڕوی سیاسی یه‌كتریان له‌كه‌داركردووه له‌به‌رده‌م میدیاكاندا.
قسه‌كردنه دیپلۆماتییه‌كانی هه‌ردوولا وه‌ها ده‌ركه‌وت كه هه‌ردوولا بوار بده‌ن كه پێشێلی دیپلۆماتی یه‌كتر بكه‌ن. به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاسانتره كه ئابرووی سیاسی له‌به‌رده‌م كامێراماندا هه‌ڵماڵدرێت، به‌ڵام بۆ چینییه‌كان و حزبی شیوعی چینی ئه‌مه قورس بووه.
شاندە ئه‌مه‌ریكاییه‌كه به‌ده‌روونێكی گه‌رمه‌وه به‌شداری هه‌موو ته‌وه‌ره‌یه‌كی كردووه، هه‌روه‌ك پێشبینی كرا‌و بووه، به‌ڵام ململانێی تاڵ و ناخۆش كه له چاوی میدیاكانه‌وه بینرا ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو وڵات كه‌مترین زه‌مینه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو كه بۆ چه‌ندین ده‌یه‌یه پێكه‌وه گونجاون.
جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی پاش چه‌ند ساتێك له جێهێشتنی وه‌فدی چین له هۆتێله‌كه، گوتی: "پێشبینیمان كرد كه وتوێژێكی سه‌خت و راسته‌وخۆ ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێكی فراوان له مه‌سه‌له ده‌كرێت، كه له راستیدا هه‌روا بوو".
شه‌وی 19ی ئایار ئه‌ندامانی شاندی چین هۆتێله‌كه‌یان جێهێشت بێئه‌وه‌ی لێدوان بۆ رۆژنامه‌نووسان بده‌ن، به‌ڵام یانگ جیچی گه‌وره دیپلۆماتكاری چین به تۆڕی CGTN ی ته‌له‌ڤزیۆنی چین رایگه‌یاند: "گفتوگۆكانیان بنه‌مایه‌كی به‌هێز و سوودبه‌خشی هه‌بووه، به‌ڵام بێگومان تائێستا خاڵی ناكۆك له‌نێوانماندایه". گوتیشی: "چین له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌روه‌ریی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و گه‌شه‌پێدان دا كارده‌كات".
به‌ڵام بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی گوت: "بۆ ئه‌مه‌ریكا شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و كتوپڕ نه‌بوو كه چین له به‌رگریكردندا بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ی مافی مرۆڤ كه ده‌یكات، له‌نێویاندا موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی له شینجیانگ و تبت و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر هۆنگكۆنگ، سه‌ره‌ڕای هێرشی ئه‌لیكترۆنی و فشار خستنه سه‌ر تایوان".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگەیاند: "هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئێران و كۆریای باكوور و ئه‌فغانستان و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا".
باسی لەوەشكرد، ئه‌مه‌ریكا كارامه و شاره‌زا و پڕ ده‌ستكه‌وت بوو له‌میانی گفتووگۆكاندا.
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه وێڕای یه‌كه‌م و دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان به كراوه‌یی بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام كه‌مترین زانیاری‌یان چنگكه‌وتووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو شانده‌كه چی‌یان له یه‌كتری ویستووه. جگە لەوەی ئێران و كۆریای باكوور خاڵی سه‌ره‌كی دوا كۆبوونه‌وه بووه.
به‌پێی سایتی بلۆمبێرگ كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تایه‌كی خراپ بووه بۆ تێكدانی مه‌زاجی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئاسیا و پشكی بازاڕی چین له جیهاندا به‌رێژه‌ی 3% هاته‌خواره‌وه.
بونی گلاسه‌ر گه‌وره راوێژكاری ئاسیا له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند: "رۆژانی سه‌ره‌تایه و ده‌رخه‌ره پێشینه‌ییه‌كان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئاماژه‌ن بۆ شتی دواتر. به‌دڵنیایی سه‌ره‌تایه‌كی ئاسته‌نگه و ره‌گوڕیشه‌ی قوڵ و ناكۆكی هه‌ردوولا ده‌ره‌خات".