ده‌ستكاری ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنه كرا كه شاندی كوردی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوو
K24 - به‌غدا:
دوای چاپكردنی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، ده‌ستكاری مادده‌ی 11 كراوه و پێشنیازێكی هاوپه‌یمانی سائیروون زیاد كراوه، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ رێككه‌وتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان درووست كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕگه‌یه‌ی زیادكراوه، پێنشیازێكی هاوپه‌یمانی سائیروون بووه، ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌مجار له‌و چاپه‌ی خرابووه به‌رده‌ستی په‌رله‌مانتاران كێشه‌ی نه‌بووه و ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی دانراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له چاپی دووه‌م ده‌ستكاری كراوه و پێشنیازێكی هاوپه‌یمانی سائیروون دانراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، ده‌ستكاریكردنی ده‌قه‌كه، بووه‌ته كێشه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه، جیا له‌وه‌ش خۆی چه‌ندین كێشه و كۆسپی دیكه‌ی هه‌بووه.
لای خۆیانه‌وه شاندی هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و پێشنیازه‌ی سائیروون له ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه لابدرێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن و ده‌نگی بۆ بده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بڕگه‌كه لانه‌درێت، نوێنه‌رانی كورد بایكۆتی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌نگ به پرۆژه‌كه ناده‌ن.