وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (20ی ئادار/ مارسی 2021) له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی سه‌رتاسه‌رییه له عێراق.
ریاز حیلفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێككاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ یه‌كشه‌ممه‌ش درێژده‌كرێته‌وه و به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشمه قه‌ده‌غه‌كه هه‌ڵده‌گیرێت.
گوتیشی: "له به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی به روونی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و رێكاره‌كانی باس كراوه، كه به‌غدا پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌گرێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م رێككاره ته‌نیا بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه، له هه‌فته‌ی داهاتوو، ته‌نیا رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌بێت و رۆژانی یه‌كشه‌ممه هاتووچۆ ئاسایی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خۆپارێزییه له په‌تای كۆرۆنا.
د.ی