ئاگری نەورۆز لە چەند شوێنێکی سلێمانی کرانەوە
K24 - ههولێر:
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، ئاگری نەورۆز لە شاری سلێمانی لەچەند شوێنێکی جیاواز کرایەوە، بە ئامانجی زیندووکردنەوەیان لەناو کۆمەڵگادا، ههندێك لە نەریتە کۆنەکانیش لەپێش کردنەوەی ئاگرەکە خرانەڕوو.
ھەموو ئەوانەی کۆبوونەتەوە، بەتامەزۆروە چاوەڕوانی کردنەوەی ئاگری نەورۆزن، ئاھەنگێڕانی بووک و زاوا لەسەر شێوازی کۆنی کوردەواری بەنمایشکردنی ئەسپ لەپێش کردنەوەی ئاگرەکە بەڕێوەچوو، ئەوەی بەلای ئەکتەرانی نمایشەکەوە گرنگە زیندووکردنەوەی کولتوور و نەریتە کۆنەکانە.
لەنجە یاسین، ئهكتهری نمایشهكهیه، ئاماژهی بهوه كرد، دهمهوێت نهوهی ئێستا به كولتووری كۆنی كوردی ئاشنا بكهم.
یەکەمجارە لەبناری چیای گۆیژە، بە شێوازێکی بەرفراوان ئاگری نەورۆز بکرێتەوە، بەشداربووان زۆرینەیان لەسەر شێوازە کۆنەکە نمایشیان کرد، تا پەیامی کردنەوەی ئاگری نەورۆز وەک خۆی بە نەوەی ئێستا بگات.
لەچەند شوێنێکی جیاواز لە شاری سلێمانی ئاگری نەورۆز کرایەوە، تەواوی ئەوانەی لە کردنەوەی ئاگرەکە بەشداربوون، خوازیاربوون ھەرچی ناخۆشی و نەخۆشی ھەیە، بەسەریاندا تێپەڕیت و لەم وەرزەی بەھاردا ساڵێکی خۆش بەڕێبکەن.
د.ی