بایدن: كشانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له رێككه‌وتنی پاراستنی ژنان له توندوتیژی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، ره‌خنه‌ی له ئه‌نقه‌ره گرت و رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی توركیا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌نبوولی تایبه‌ت به پاراستنی ژن له توندوتیژی خێزانی هه‌نگاوێكی بێ هیواكه‌ره.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: پێویسته وڵاتان پابه‌ندی خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه و ئه‌و پابه‌ندییه به‌رامبه‌ر به پرسی توندوتیژی دژی ژن زیاتر بكه‌ن، نه‌ك بێن له رێككه‌وتنه‌كان پاشه‌كشێ بكه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوه پاشگه‌زبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه.
دوێنێ رۆژنامه‌ی ره‌سمی توركیا، بڵاویكرده‌وه، به مه‌رسوومێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، توركیا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌نبووڵی 2011 پاشه‌كشه‌ی كردووه و چیدیكه پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.