نزمه پاڵه‌په‌ستۆی "پێنجینه‌یی" ده‌گاته عێراق
K24- هه‌ولێر
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌ش و هه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه به‌رز بننه‌وه و له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش بارانبارین ده‌ستپێ بكات.
عه‌تییه له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی دوایین نه‌خشه‌ی كه‌ش و هه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو، عێراق ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌فریفی "پێنجینه‌یی" وشكی رێژه‌یی و له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه شه‌پۆله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار له عێراق نزیك ده‌بێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رۆژی دووشه‌ممه كه‌ش و هه‌وا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ئاراسته‌ی با له‌نێوان باشوور بۆ باشووری رۆژهه‌ڵات به خێراییه‌كی كه‌م ده‌بێت، ته‌نیا له سنووری پارێزگای ئه‌نبار نه‌بێت، كه ئاراسته‌كه‌ی له رۆژئاوا و چالاك ده‌بێت و له هه‌ندێك كات خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و به‌و هۆیه‌وه له‌كاته‌كانی شه‌ودا خۆڵبارینێكی كه‌م ده‌ستپێده‌كات".
عه‌تییه له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "بارانبارینی مامناوه‌ند له پارێزگای ئه‌نبار، باشووری نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین كه‌ركووك ده‌ستپێده‌كات و تا دره‌نگانی شه‌و شه‌پۆله‌كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك رۆژئاوای به‌غدا، كه‌ربه‌لا، بابل، دیاله و باشووری سلێمانی ده‌گرێته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسه عێراقییه‌كه، "رۆژی سێشه‌ممه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاراسته‌ی با باشووری رۆژهه‌ڵات ده‌بێت و له سه‌رجه‌م پارێزگاكان خێراییه‌كه‌ی مامناوه‌ند ده‌بێت و له رۆژئاوای عێراق و باشووری رۆژئاوا چالاك ده‌بێت تا ده‌گاته نه‌ینه‌وا و خێراییه‌كه‌ی له‌نێوان 50 بۆ 70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت و خۆڵبارینشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بارانبارین شاره‌كانی نه‌ینه‌وا، دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پێشبینی بۆ بارانی به لێزمه له دهۆك و باكووری هه‌ولێر، كه شایانی هۆشدارییه".
سادق عه‌تییه راشیگه‌یاند، "رۆژی چوارشه‌ممه خێرایی با زیاد ده‌كات و شه‌پۆلی خۆڵبارینیش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور، ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق چڕتر ده‌بێته‌وه، هه‌رچی بارانبارینیشه پارێزگای سلێمانی و باكووری هه‌ولێر و دهۆك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین، به‌غدا و دیاله ده‌گرێته‌وه".
وه‌ك عه‌تییه پێشبینی كرد، "رۆژی پێنجشه‌ممه گۆڕانێك له ئاراسته‌ی با له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌ره‌و باكووری رۆژئاوا روو ده‌دات و خێراییه‌كه‌ی چالاك ده‌بێت و خۆڵبارینی له‌گه‌ڵ ده‌بێت، ته‌نیا له پارێزگاكانی باكوور نه‌بێت، كه ئاراسته‌كه‌ی له رۆژئاواوه به‌ره‌و باشووری رۆژئاوا به خێراییه‌كی مامناوه‌ند ده‌بێت و كه‌مێك خۆڵبارینیشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت پله‌كانی گه‌رماش روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچی بارانبارینیشه ناوچه‌كانی باكووری نه‌ینه‌وا، دهۆك و باكووری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و له‌كاته‌كانی شه‌ودا كه‌ش و هه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كان بۆ پله‌كانی گه‌رماش عه‌تیه گوتی: "له رۆژی دووشه‌ممه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن، تا رۆژی پێنجشه‌ممه و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێت، بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به جیاوازیه‌كی زۆر به به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژی چوارشه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن".
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه هۆشداریشی له چالاكی با دا، به تایبه‌ت بۆ ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، دواتریش بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵات.
H.B