چی له‌باره‌ی "زێڕی شین" ده‌زانی؟
K24- هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی "تۆمسون رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، مرۆڤ به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئاوه له‌سه‌ر مه‌ریخ، به‌ڵام له‌سه‌ر رووی زه‌ویدا "ئاو" كه به "زێڕی شین" ناسراوه، به‌فیڕۆی ده‌چێت و به یه‌كسانی دابه‌ش ناكرێت.
له راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی سه‌رمایه‌ی ئاو له ساڵی (2021)، ئاماژه به‌وه كراوه، به فیڕۆدانی ئاو به‌ربڵاوه و خه‌ڵكێكی زۆر به خراپی ئاو به‌كارده‌هێنن و به‌یه‌كسانی دابه‌شی ناكرێت و دادپه‌روه‌ری تێدا نییه.
گێلبرێت هۆنگبۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاو له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئاو، كه (22ی ئادار/ مارس) دیاریكراوه، گوتی: "كێشه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ئاو هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به پێی پێویست ده‌ستی پێناگات، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی كات ده‌ست به ئاوه‌وه ناگیرێت و به‌فیڕۆ ده‌درێت".
له كاتێكدا هه‌ساره‌ی زه‌وی تووشی قه‌تیسبوونی گه‌رمابووه، (10) زانیاری له‌باره‌ی ئاو هه‌یه، كه نیشانده‌ی ئه‌وه‌ن كۆمه‌ڵگه لاوازه‌كان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ئاون:
* له هه‌ر (10) كه‌سێك، چواریان ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستیان نییه، پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی (2050)، زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی جیهان تووش مه‌ترسی كه‌می ئاو ببنه‌وه.
* زیاتر له (2) ملیار كه‌س له‌و وڵاتانه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئاویان هه‌یه، ده‌ژین، مەزەندە دەکرێت (4 ملیار) کەس لەو ناوچانەدا بژین، کە ساڵانه بۆ ماوه‌ی مانگێك تووشی كه‌می ئاو ده‌بنه‌وه.
* هه‌ر منداڵێك له نێوان (5) منداڵ له جیهان ئاوی پێویستی به‌رناكه‌وێت، منداڵان له (80) وڵات ده‌ژین، كه كێشه‌ی ئاو هه‌یه و ئاوی سه‌رزه‌وی به‌كارده‌هێنن، كه شیاوی خواردنه‌وه نییه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێویستیان به (30) خوله‌ك هه‌یه.
* له رۆژهه‌ڵات و باشووری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا زۆرترین ئه‌و منداڵانه ده‌ژین، كه به رێژه‌ی (58%)یان به زه‌حمه‌ت ئاوی پێویستان ده‌ستده‌كه‌وێت.
* له هه‌ر (5) كه‌سێك (2) كه‌س له جیهان ده‌ستشۆریان نییه، واتا (3) ملیار كه‌س له جیهان ناتوانن به ئاو و سابوون ده‌ستیان له ده‌ستشۆر بشۆن، لەوانە نزیکەی سێ چارەکە کەس لە وڵاتە هەژارەکانن.
* دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و به‌كارهێنانی لە 140 وڵاتی کەمدەرامەت و مامناوەند ساڵانە (114) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێدەچێت.
* بەکارهێنانی ئاوی سازگار لە جیهاندا لە ماوەی (100) ساڵی رابردوو شەش ئەوەندە زیادی کردووە و ساڵانە بە رێژەی نزیکەی (1%)لە ساڵانی (1980)ەوە لە گەشەکردندایە.
* كشتوكاڵ نزیكه‌ی (70%)ی ئاوی جیهان بۆ خۆی راده‌كێشێت، كه بۆ ئاژەڵداری و ئاودێری بەکارهاتووە، رێژه‌که له هه‌ندێك وڵات بۆ (95%) به‌رزده‌بێته‌وه.
* گۆڕانی کەشوهەوا، شێوازی بارانبارین دەگۆڕێت، ئاو کەم دەکاتەوە، هەروەها زیانی لافاو و وشکەساڵیش لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر دەکات.
* توانه‌وه و داڕوخانی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان، كه بورجی ئاو ناسراوه، زیاتر مه‌ترسی لاوفاوی له‌ناكاو دروست ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته مه‌ترسی كه‌م ئاوی بۆ سه‌دان ملیۆن كه‌س له جیهان له داهاتوودا.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی