لە دوو رۆژدا لە ھەولێر 4 كەس بە رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و 25 كەسی دیكەش برینداربوون

لە 24 كاتژمێردا سێ رووداوی ھاتووچۆ لە سلێمانی تۆمار كراون و 9 كەس برینداربوون
رووداوی ھاتووچۆی دوێنێ 22/3/2021 لەسەر رێگای شەقڵاوە - باسرمە
رووداوی ھاتووچۆی دوێنێ 22/3/2021 لەسەر رێگای شەقڵاوە - باسرمە

K24 – ھەولێر

لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی نەورۆزدا بەھۆی رووداوەكانی ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 25 كەسی دیكەش برینداربوون.

عەقید ھیوا محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی قەزا و ناحییەكانی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە رۆژی دووەمی جەژنی نەورۆزدا دوو رووداوی ھاتووچۆ لە سنووری ھەولێر روویاندا، یەكێكیان لە رێگای سەرەكی شەقڵاوە – باسرمە، ئەوەی دیكەشیان لەناو تونێلی پیرمام، لە ئەنجامدا 7 كەس برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشكرد: "لە رۆژی یەكەمی جەژنی نەورۆزیش چەند 5 رووداوی ھاتووچۆ لە سنووری ھەولێر روویانداوە، كە 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 18 كەسی دیكەش برینداربوون".

لە لایەكی دیكە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای  سلێمانی سێ رووداوی ھاتووچۆ تۆمارکراوە و بەوھۆیەوە 9 كەس برینداربوون.

رووداوی ھاتووچۆی شەوی رابردوو لە ترافیکی پارکی ئازادی - سلێمانی
رووداوی ھاتووچۆی شەوی رابردوو لە ترافیکی پارکی ئازادی - سلێمانی

 

رووداوی ھاتووچۆی شەوی رابردوو  لە ترافیکی پارکی ئازادی - سلێمانی
رووداوی ھاتووچۆی شەوی رابردوو لە ترافیکی پارکی ئازادی - سلێمانی