شاره‌زايان: حه‌له‌ب چاره‌نووسى سووريا يه‌كلا ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا دانووستانه‌كان له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كاندا "به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و كۆتایهێنان به قه‌یرانی سووریا به‌رده‌وامه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی متمانه و هێزی سه‌ر زه‌وی، بڕیاری ئاگربه‌ست له پێشوودا شكستی هێناوه و ئێستاش شرۆڤه‌كاران پێیان وایه كه هیچ جۆره بڕیارێك بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی گشتگیر له سووریا سه‌ركه‌وتوو نابێت تاوه‌كو شه‌ڕی شاری حه‌له‌ب یه‌كلانه‌كرێته‌وه".
له باكووری سووریا پێش چه‌ند رۆژێك هێرشێك بۆ سه‌ر شاری بنش له پارێزگای ئیدلب سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئاگربه‌ست و وه‌ستانی شه‌ڕ هێشتا ناكارایه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان نه‌یانتوانیووه سنوورێك بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا دابنێن.
رووسیا و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه هه‌وڵی ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری له سووریا ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه وه‌ك سامی نادر به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی مه‌شریق بۆ كاروباری ستراتیژی ده‌ڵێت: ئاگربه‌ست له سووریا سه‌رناگرێـت ئه‌مه‌ش به هۆی كێشه‌كانی واشنتۆن و مۆسكۆ و هه‌روه‌ها یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی قه‌یرانه‌كه.
ئاگربه‌ست له سووریا به هۆی دوو هۆكار شكستی هێنا. یه‌كه‌میان یه‌كلاینه‌كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه به رێگه چاره‌ی سیاسی. به جۆرێك زۆرێك له كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه. هۆكاری دووه‌میان به هۆی كێشه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به سیستمی مووشه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
"هه‌ر لایه‌نێك كۆنتڕۆڵی حه‌له‌ب بكات كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سووریا ده‌كات" ئه‌مه ته‌نیا شرۆڤه نیه، چونكه حه‌له‌ب گه‌وره‌ترین شاری سووریایه و به كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی، ده‌تواندرێت گۆڕانكاری له هێز دروست بكات و هاوكات ده‌شگوترێت حه‌له‌ب كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه و تاوه‌كو شه‌ڕی حه‌له‌ب كۆتایی نه‌یه‌ت، ئاگربه‌ستیش هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
هه‌ر لایه‌نێك كۆنتڕۆڵی حه‌له‌ب بكات ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی هه‌ژموونی توركیاش له نێو سووریادا بكات. ئه‌مه كلیلی چاره‌سه‌ركردنه. ئه‌مه‌ریكا دانووستان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شێك ده‌كات كه مۆسكۆیه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌مریكا له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی باكووری سووریا به تایبه‌تیش شاره‌كانی حه‌له‌ب و ئیدله‌ب.
له كاتێكدا وڵاتانی زلهێز له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاگربه‌سـتێكی سه‌رتاسه‌ری له سووریا رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی هه‌وڵه‌كان ته‌واو جیاوازن، و لایه‌نه ناكۆكه‌كان له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی زیاترن به تایبه‌تیش له شاری حه‌له‌ب كه حكومه‌تی سووریا ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ریبهێنێت.