ئەسیل نوجەیفی: میلیشیاكان لە مستەفا كازمی بەھێزترن

"فەرمانی كازمی دژی میلیشیاكان جێبەجێ ناكرێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

پارێزگاری پێشووتری نەینەوا رایگەیاند، هه‌ڵوێستی میلیشیاكان زۆر له‌ هه‌ڵوێستی كازمی به‌هێزتره‌ و هێزی راسته‌قینه‌ش له‌ په‌رله‌مان هێزی میلیشیاكانه‌.

ئه‌سیل نوجه‌یفی، پارێزگاری پێشووتری نه‌ینه‌وا له‌میانی بەشداریكردنی لە گەشتەكانی ھەواڵی كوردستان24، لەباره‌ی دۆخی به‌غدا و نمایشی چه‌كداری میلیشیاكان رایگه‌یاند "میلیشیاكان زۆر له‌ كازمی به‌هێزترن و ته‌نانه‌ت گفتوگۆی نیشتمانیشیان ره‌تكرده‌وه‌ و دۆخی عێراق له‌ سایه‌ی هه‌ژموونی میلیشیاكان به‌ره‌و داڕوخانه"‌.

نوجه‌یفی، گوتی: "ھەڵوێستی میلیشیا چەكدارەكان لە بەغدا زۆر بە ھێزترە لە ھەڵوێستی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق. میلیشا چەكدارەكان كە ھێزیان پەرلەمان ھەیە، دەتوانن لێپێچینەوە لەگەڵ كازمی بكەن و زیاتر كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن، بۆیە ئەمانە چوونەتە ناو دامودەزگاكانی عێراق، چەند جارێكیش سەرۆك وەزیرانیان تاقیكردووەتەوە و كازمی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردون، بەڵام ھێزە ئەمنییەكان نەیانتوانیوە دەستگیریان بكەن، واتا فەرمانی كازمی جێبەجێ نەكراوە".

جەختیكردەوە: "میلیشیا چەكدارەكان لە شەقامی عێراق زۆر لە كازمی بەھێزترن، كاتێك كازمی داوای گفتوگۆی نیشتمانی كرد، مەبەستی گفتوگۆ كردنە لەگەڵ میلیشیاكان، ئەوان گفتوگۆیان لەگەڵ كازمی رەتكردەوە".

ئه‌سیل نوجه‌یفی، راشیگەیاند: "میلیشاكان لە پەرلەمانی عێراق دەتوانن ھەڕەشە لە سەرۆكی پەرلەمان و تەواوی ھێزەكانی دیكەی ناو پەرلەمان بكەن، واتا ھێزی راستەقینە لە پەرلەمان ھێزی میلیشیاكانە".