داپیری "ئۆباما" لە کینیا کۆچی دواییکرد

K24 - هه‌ولێر:
ئێزگه‌ی "كاپیتاڵ ئێف ئێم" بڵاوی كرده‌وه، سارا ئۆباما، داپیری "باراك ئۆباما" سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له كینیا له ته‌مه‌نی (99) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئێزگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده "سارا" هاوسه‌ری سێییه‌می باپیری "باراك ئۆباما" بووه، له لایه‌نی باوكییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه به گه‌رمی و نه‌رمییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌ر به "داپیره سارا" بانگی ده‌كرد.
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا دوایین جار كه له گوندی "كۆجیلۆ" سه‌ردانی "داپیره سارا"ی كرد، له مانگی ته‌مووزی (2018) بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، "مارسات ئۆنیانگۆ"، كچی "داپیره سارا" جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ڵێ راسته، رووحه‌كه‌ی به‌جێیهێشتین به‌ره‌و خوا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌مدواییانه ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی رۆیشتبوو و له نه‌خۆشخانه‌ی شاری "كیسۆمۆ" كۆچی دوایی كرد.
В Кении умерла бабушка Барака Обамыhttps://t.co/UytYI1PK0p pic.twitter.com/KLx3LNJMap
— РИА Новости (@rianru) March 29, 2021
د.ی