نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه‌

سبەی لە كۆشكى ئیلیزێ كۆدەبنەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا - نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان - ئەرشیف
ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا - نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

به‌ بانگهێشتى فه‌رميى  ئيمانوێل ماكرۆن سه‌ركۆمارى فه‌ره‌نسا،  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 2021/3/30 له‌ كۆشكى ئیلیزێ له‌ پاريس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌.

بەگوێرەی سەرۆكایەتی ھەرێم، ھەر یەك نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن ئيمانوێل، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.