لە دامودەزگاکانی حکومەت رۆژێکی دیکەی هەفتە دەکرێتە پشوو

رۆژێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشوو
کۆنفرانسی وەزیری تەنروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆنفرانسی وەزیری تەنروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند: ''رۆژانی پێنجشەممە، هاوشێوەی هەینی و شەممە، دەبێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی هەرێم''.

راشیگەیاند، وەکو رێکاری نوێی دژ بە کۆرۆنا، رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە رێگا نادرێت هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەروەها، لە دوای کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان، خوێندن دەکرێتە ئۆنڵاین.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: '' کافتریا و رێستۆرانتەکان و هۆڵەکانی وەرزش لە کاتژمێر 9 ئێوارە تاوەکو 6ـی بەیانی دادەخرێن. هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە و پرسە و بۆنەیەک قەدەغەیە''.

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بڕیارەکان وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت.