یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان هه‌موو شتێكی یه‌كلایی كرده‌وه
له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی دهۆك له خوله‌كه‌كانی كۆتایی له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك رزگاری بوو، یانه‌ی هه‌ندرێنیش به بردنه‌وه‌ی له ئارارات، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی بێهیوا كرد و دوایین بلیتی قۆناخی كۆتایی خوله‌كه‌ی بڕی.
دهۆك رزگاری بوو
یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی دهۆك، ئه‌م یارییه‌كه یه‌كێك بوو له یارییه ئاگرین و پڕگۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی نه‌ورۆز له ماوه‌ی 2 خوله‌ك دوو گۆڵی كرد.
له خوله‌كی 10 محه‌مه‌د دلاوه‌ر ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌رۆز گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 12 گۆڵی دووه‌میشی بۆ نه‌ورۆز زیاد كرد.
دواتر یانه‌ی دهۆك له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌بڕی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه كرد، هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 39 گۆڵی دووه‌میشی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 81ـی گێمی دووه‌م سیابه‌ند عه‌گید گۆڵه مێژووییه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی دهۆك كرد، به‌و گۆڵه دهۆك له دابه‌زین ڕزگاری بوو، به فه‌رمی مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.
له یاری پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان چی روویدا؟
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و له گه‌ڕی چوارده‌می خولی نایابی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری كرد، كه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی رابردووه‌وه گه‌یشتنی به قۆناخی دووه‌می خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه.
یاری نێوان هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌ی كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، حه‌مید ڕه‌حیم به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی شكاند.
دواتر ئاریان جه‌وهه‌ر ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌م بردنه‌وه‌یه نه‌یتوانی یانه‌كه له خولی نایاب بهێڵێته‌وه و به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان دابه‌زین.
هه‌ندرێن گه‌یشته قۆناخی كۆتایی خولی نایاب
له یارییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان، هه‌ندرێن به ئامانجی گه‌یشتن به قۆناخی دووه‌م میوانداریی ئاراراتی كرد، كه هه‌ندرێن ته‌نیا خاڵێكی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناخی دووه‌م و كۆتایی خوله‌كه.
ئارارات هه‌رزوو له یارییه‌كه گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد به‌ڵام به‌هۆی ئۆفساید له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن گورزی خۆی وه‌شاند و له خوله‌كی 42 هه‌ندرێن گۆڵی یه‌كه‌می له رێگه‌ی هێمن نازم به ئاسیستی حسێن ئیبراهیم تۆمار كرد.
له دوا ساتی نیوه‌ی یه‌كه‌میش هه‌ندرێن ئه‌نجامه‌كه‌ی دوو هێنده لێ‌كرد و ماجید سه‌لامه واژۆی له‌سه‌ر گۆڵه‌كه كرد، پاشان له گێمی دووه‌م میران خه‌سرۆی ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئارارات لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندرێن به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان گۆڵبارانی زاخۆی كرد
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی گۆڵبارانی زاخۆی كرد و به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نه‌یتوانی ده‌ربه‌ندییه‌كان بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ربخات.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه شوانه قادر شریتی گۆڵه‌كانی ده‌ربه‌ندی به ئاسیستی شوانه كه‌مال بڕی، دواتر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له رێگه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌كه‌ی دیستێنی به ئاسیستێكی شه‌عبان مه‌حموود گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت ده‌ربه‌ند گۆڵی سێیه‌میشی له رێگه‌ی دیار عه‌لی تۆمار كرد كرد.
پاشان دیار عه‌لی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی چواره‌می بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد، تاكی گۆڵی یانه‌ی زاخۆ له لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌بڕی تۆمار كرا، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ده‌ربه‌ندییه‌كان كۆتایی هات، به‌ڵام ئه‌م بردنه‌وه‌یه نه‌یتوانی ده‌ربه‌ند بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ربخات.