جۆزێپ بۆرێڵ: پێویستە خەڵکی سووریا بڕیار لەداهاتووی خۆیان بدەن، ئەگەرنا لەلایەن یەکێتی ئەوروپا وەڵامی ئەسەد دەدرێتەوە

بلینكن: هاوکارییەکانمان وەڵامدانەوەی داواکەی نەتەوە یەکگرتووکانە بە ئاراستەی کۆتایهێنان بە قەیرانی سووریا
جۆزێف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا
جۆزێف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا

K24 – ھەولێر:

جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بۆ ساڵی 2021 بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو 560 ملیۆن دۆلار هاوکاری خەڵکی سوووریا دەکەین.

بۆرێڵ دوای کۆتاییهاتنی پێنجەمین کۆنفرانسی برۆکسل بۆ هاوکاریکردنی سووریا و ناوچەکە گوتی: پێویستە خەڵکی سووریا بڕیار لەداهاتووی خۆیان بدەن و دەبێت رژێمی ئەسەدیش بەم ئاراستەیە هەنگاو بنێت، ئەگەر نا لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە وەڵامی دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە، دوابەدوای کۆتاییهاتنی پێنجەمین کۆنفرانسی برۆکسل بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی سووریا و ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ ساڵی 2021 وڵاتەکەی 596 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەرانی سووریا تەرخانکردووە.

بلینکن گوتی: هاوکارییەکانمان وەڵامدانەوەی داواکەی نەتەوە یەکگرتووکانە بە ئاراستەی کۆتایهێنان بە قەیرانی 10 ساڵەی سووریا.