نرخی نەوت بەرزبووەوە

کۆبوونەوەی ئۆپێک نرخی نەوتی ناسەقامگیر کردووە
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر

دوای ئەوەی شەوی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 60 دۆلار دابەزی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بڕیارە رێکخراوی ئۆپێک بۆ بڕیاردان لەسەر بەرهەمی نەوت کۆببێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.

ئەمڕۆ (8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر)، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بە 60 دۆلار و 70 سەنتە.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە، رێکخراوی ئۆپێک کۆببێتەوە، بڕیار لەبارەی ئەگەری زیادکردنی بەرهەم بدەن. بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە ئەوروپا، ئۆپێک بەرهەمی نەوت زیاد ناکات.

Reuters