کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

لەسەر بودجە
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق

K24- هەولێر:

دوای بەشداریکردنی زۆرینەی پەرلەمانتاران، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دەستیپێکرد.

مەیادە نەجار، پەرلەمانتاری عێراق، بە کوردستان24ـی راگەیاند، 215 ئەندام پەرلەمان لە کۆبوونەوەکە بەشدارن.

لە سەرەتای دانیشتنەکە، ماددەی یەکەمی پرۆژەکە کە لە 58 ماددە پێکدێت پەسەند کرا.