قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی پەسەندکردنی بودجەی عێراق بڵاوکردەوە

''سەرۆکی حکومەت هەمیشە لەسەر هێڵ بووە لەگەڵمان''
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند، هیوادارین پەسەندکردنی بودجەی عێراق ببێتە مایەی باشتربوونی دۆخی سیاسی و ئابووری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند: ''ئەمە بەرهەمی کاری هەموو لایەنەکانە''.

سوپاسی شاندی حکومەت هەرێمی کرد کە بە دانووستان لەگەڵ بەغدا ماندووبوون، گووتیشی''سەرۆکی حکومەت بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لە میانی دانووستانەکان''.

قوباد تاڵەبانی هیوای خواست، کاری هاوبەشی هاوشێوە لەداهاتووشدا بەردەوام بێت تاوەکو کێشەکان چارەسەر بکرێن.