وەزارەتی تەندروستی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، داوا لە ھاووڵاتییان دەكات، ئەگەر گومانی ھەبوونی نیشانەكانی كۆرۆنایان ھەیە یان بەركەوتەی تووشبووانن پشكنینی كۆرۆنا بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستی ناونیشانی ھەموو تاقیگەكانی كۆرۆنای لە شار و شارۆچكەكان بڵاوكردەوە و تكا لە ھاووڵاتییان دەكات پشكنین بكەن.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...
هاوڵاتی بەڕێز ...
ئەگەر گومانی بوونی نیشانەت هەبوو یان بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.
پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
تکایە پشکنین بکە لە یەکێک لەم تاقیگانەی (حکومی) خوارەوە کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ ده‌کرێت له کەرتی گشتی (حکومی):
پارێزگای هه‌ولێر:
نەخۆشخانەی فریاکه‌وتنی ناوه‌ند/ سه‌نته‌ری شار.
نەخۆشخانەی ئیماڕاتی/ سەنتەری شار.
تاقیگه‌ی تەندروستی گشتی ناوەندی/ سه‌نته‌ری شار.
بنکەی تەندروستی مەلا فندی/ سه‌نته‌ری شار.
بنکه‌ی ته‌ندروستی زانکۆ/ بۆ سه‌فه‌رکردن/ سه‌نته‌ری شار.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر/ سەنتەری شار.
سۆران/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
شه‌قلاوه/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
بارزان (نه‌خۆشخانه‌ی بلێ).
پیرمام/ نه‌خۆشخانه‌ی پیرمام.
چومان/ تاقیگه‌ی ناوەخۆ.
پارێزگای سلێمانی:
کلینیکی عەلی ناجی/ سەنتەری شار.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
کلینیکی شەهید سیف ا‌لدین/علی کمال/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ/ سەرچنار
نەخۆشخانەی شار/سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی د.جمال/ سنتەری شار.
نەخۆشخانەی هیوا/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید هێمن/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ/ سەنتەری شار.
نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبوون/سەنتەری شار.
ده‌ربه‌ندیخان/ ن. شەهید تۆفیق.
چەمچەماڵ/ تاقیگەی ناوەندی.
پارێزگای دهۆک:
بنکەی خۆپاراستنی تەندروستی/ سەنتەری شار.
نه‌خۆشخانەی ئازادی/ سه‌نته‌ری شار.
نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن/ سه‌نته‌ری شار.
نه‌خوشخانەی هـێڤي منداڵان/ سه‌نته‌رى شار.ش
بنکەی کاڤین/ بۆ سەفەرکردن/ سەنتەری شار.
ئاکرێ/ نەخۆشخانەی گوڵان.
بەردەڕەش/ بنکەی تەندروستی خازر.
شێخان/ نه‌خۆشخانەی شێخان.
سیمێڵ/ بنکەى ته‌ندروستى گوڵان.
زاخۆ/ نه‌خۆشخانەی فریاکەوتن.
ئامێدی/ نه‌خۆشخانەی ئامێديى.
فیشخابوور/ بنکەی فيشخابوری سنوریی.
سەرزێڕی/ بنکەی سه‌رزێڕێ ی سنوریى.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه:
نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه.
گه‌رمیان:
نەخۆشخانەی قەڵا.
ڕاپه‌رین:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ڕانیه.
کۆیه:
تاقیگه‌ی ناوه‌ندی کۆیه.
وەزارەتی تەندروستی