سەرۆک بارزانی: پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە

سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم
سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆک مەسعود بارزانی

K24- هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی، لەبارەی پەسەندکردنی بودجەی عێراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: ''بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجە لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان دەكەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ''هەروەها سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بكەن.''

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەی دەڵێت: ''پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق''.