دوو هه‌رزه‌كار بۆ ماتۆڕێك هه‌وڵی سه‌ربڕینی هاوڕێیه‌كیان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جم سه‌عدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، دوو هه‌رزه‌كار ویستوویانه سه‌ری هاوڕێیه‌كیان ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی ماتۆرسیكله سێ تایه‌كه‌ی لێ بدزن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به میدیاكانی راگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو، كه‌سێك به برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی به‌عقوبه، كه به گوێره‌ی برینه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه هه‌وڵی سه‌ربڕینی دراوه.
وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، دوو هاوڕێی هه‌رزه‌كاره برینداره‌كه ویستوویانه به چه‌قۆ سه‌ری ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی ماتۆڕسیكله سێ تایه‌كه‌ی بدزن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ره‌ڕای بڕینی به‌شێك له ملی گه‌نجه‌كه، به‌ڵام توانراوه فریاگوزاری بۆ بكرێت و ژیانی له مه‌ترسی رزگار بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه رایگه‌یاند، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراون و راده‌ستی دادگا كراون، بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن.