ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2021 له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ كرد.
ئه‌م په‌یامه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتووه و نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه: "هیوادارین په‌سه‌ندكردنی بوودجه ببێته هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا".
شه‌وی رابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی دارایی 2021ی په‌سه‌ند كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوو مادده‌ی 10 و 11 له یاساكه، كه تایبه‌تن به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی، به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كران.
H.B
