مه‌سعود حه‌یده‌ر: به روانگه‌ی ستراتیژی و دووربینانه‌ی مه‌سرور بارزانی پیلانی راده‌ستكردنی سلێمانی به به‌غدا شكستیهێنا
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، یه‌كێك له هاوسه‌رۆكه‌كانی لایه‌نێك باسیان له‌وه ده‌كرد، شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی نییه و لاوازه و ناتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، كه‌چی ئه‌مڕۆ لێدوانیان سه‌د و هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌یه. گوتیشی: روانگه‌ی ستراتیژی و دووربینانه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شكستی به پیلانی بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستكردنی سلێمانی به به‌غدا هێنا.
ده‌قی گفتوگۆی فه‌رهاد ره‌سووڵ، بێژه‌ری كوردستان24، له‌گه‌ڵ مه‌سعود حه‌یده‌ر:
پرسیار: پێشتر ده‌وترا شانده‌كه لاوازه و ئه‌مڕۆش ده‌ڵێن، ده‌ستكه‌وتی رێككه‌وتنه‌كه بۆ تاكه كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: سیاسه‌تێكی دووفاقییه، له سه‌ره‌تاوه بینیمان، هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆی هه‌رێمه‌وه. به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان و سه‌ركرده‌ی حزبێك له هاوسه‌رۆكه‌كان جه‌خت ده‌كرایه‌وه، كه ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی نییه و لاوازه و ناتوانن چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كان بكه‌ن، ده‌بینین ئه‌مڕۆ لێدوانه‌كانیان سه‌د و هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌یه. راستییه‌ك هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگاداری زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كان بوومه له ماوه‌ی رابردوو، خودی جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی تیمی دانووستانكاری هه‌رێمی كردووه و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كان بووه و ئاراسته‌ی دانووستانه‌كانی كردووه. له ئه‌نجامدا هه‌وڵێكی گشتگیری حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد و ئه‌و نوێنه‌ره عه‌ره‌بانه‌ی سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن بكرێت و یاسای بودجه په‌سند بكرێت. ئه‌مه ئه‌نجامی شكستی ئه‌و گرووپ و حزبانه‌یه، كه هه‌وڵیان ده‌دا، سلێمانی راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و گه‌یشته راده‌ی ئه‌وه‌ی بڵێن، هیچ شتێك پیرۆز نییه به‌رامبه‌ر به به‌غدا، ئێمه با هه‌رێمیی كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌مان بۆ بێت. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی كورتبینی بوو. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بوو ئه‌وانه‌ی وایان ده‌وت، خه‌ڵكێكی بێ ئه‌زموونن. جه‌نابی كاك مه‌سرور سه‌لماندی كه روانگه‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووری دووربینانه‌ی هه‌یه و توانی تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
پرسیار: بۆچی هه‌ندێك نوێنه‌ری كورد له به‌غدا دژی كوردن؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به راشكاوی به‌شێكی بۆ رق ده‌گه‌ڕێته‌وه. به میكانیزمی په‌رچه‌كردار و رق و كین كار ده‌كه‌ن. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق هه‌ر هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به كورد، جیاوازی له نێوان سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه ناكات. هه‌مووی وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كات. بۆیه به‌شێك له‌و كوردانه ته‌نیا به‌كاریان ده‌هێنن بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێم و بچووككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و قه‌واره‌ی هه‌رێم. ئه‌شمانبینی زۆرێك له‌و شۆڤینیانه كه ده‌كه‌وتنه ململانێ له‌گه‌ڵماندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و براده‌رانه ده‌كرد. ده‌یانوت هه‌ڵوێستی فڵان په‌رله‌مانتار و گرووپ و حزب له‌گه‌ڵمانه. ئه‌مانه وایكردبوو، یه‌كڕیزی كورد لاواز بكات. به‌ڵام جه‌نابی كاك مه‌سرور زۆر پێداگری له‌سه‌ر روانگه‌ی سیاسی و مافی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كرد. له كۆبوونه‌وه‌كان به راشكاوی ده‌یوت، ئێوه خێر به خه‌ڵكی كوردستان ناكه‌ن و ئه‌مه مافێكی ده‌ستوورییه. چۆن ئێمه ئه‌ركمان له‌سه‌ره و مافیشمان هه‌یه. له ئه‌نجامدا توانرا ئه‌و روانگه‌یه بۆ چه‌سپاندنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بودجه تێپه‌ڕێت. به‌ده‌ر له‌وه‌ی چه‌ندێك پاره دێت یان نایه‌ت، ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه. جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه، مافه ده‌ستوورییه‌كان بچه‌سپێنرێت. ئێمه تێبینمان كرد، به‌شێك له لایه‌نه ناوخۆییه‌كان ده‌یانویست هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. ده‌قێكیان پێشنیاز كردبوو، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكرێت. ته‌نانه‌ت شه‌وێك پێش په‌سندكردنی یاساكه، جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام براده‌رانی ئێمه به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و وتیان ئه‌مه ده‌ستووری، سیاسی و یاسایی نییه و حكومه‌تی عێراق جێبه‌جێی ناكات و بچێته دادگای ئیتیحادی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پرسیار: پێت وانییه، هه‌وڵ بده‌ن بۆ درووستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌دا؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: هه‌موو شتێك رێی تێده‌چێت. مادده‌ی 11ی یاساكه روونه. ئه‌رك و پابه‌ندی و مافی هه‌رێمی روون كردووه‌ته‌وه. تیمی حكومه‌ت و شاندی دانووستان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌وڵماندا له بڕگه‌ی (هـ) ئاماژه به یاسای ئیداره‌ی دارایی و قه‌رزی گشتیی بكرێت، ژماره 6ی ساڵی 2019، ئێستا مادده‌ی 11 ناهه‌قی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم تێدایه. پێویسته روونی بكه‌مه‌وه. جه‌ختكراوه‌ته‌وه هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بكات، داهاتی نانه‌وتی راده‌ست بكات و ته‌سوییه‌ی دارایی بكات، ئینجا عێراق شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌دات، به‌ڵام ئاماژه به‌وه نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌م بابه‌ته هه‌بوو، بارێكی له‌ناكاو هاته پێش و له ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدا نه‌بوو، ئه‌و كاته له رووی یاساییه‌وه عێراق هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت، ده‌بوایه ئاماژه به یاسای ئیداره‌ی دارایی و قه‌رزی گشتیی كرابا. ئێستا ئیشه‌كه به ده‌سته‌جه‌معی كراوه و پێویستیشه رای گشتیی بزانێت، سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه بۆ هه‌موو كورده و به پله‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاری راسته‌وخۆی تیمی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان بووه و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كان هه‌بووه و تیمی دانووستانكاریش له به‌غدا به رێنمایی جه‌نابی كاك مه‌سرور ئیش و كاره‌كانیان رواندووه.
پرسیار: له بودجه‌دا 30 هه‌زار كه‌سی دیكه له ریزی حه‌شد داده‌مه‌زرێن، مووچه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان ملیۆنێك و نیو دیناره، خوێندنه‌وه‌تان بۆی چییه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: به‌شێك له هۆكاری دواكه‌وتنی بودجه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تیش فشاری ده‌كرد، به‌های دۆلار دابه‌زێنرێت و دواتر بۆیان نه‌چووه سه‌ر. به‌شێكیش له هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه قه‌رزه سیادییه‌كان ته‌رخانكرابوون بۆ كاره‌با، كوتله سه‌ره‌كییه‌كان ده‌یانویست پشكیان هه‌بێت تێیدا. ئێستا له عێراق حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شدی دیفاع، به‌شائیرولخه‌یر و حه‌شدی عه‌شائیر هه‌ن و ژماره‌یان 200 هه‌زار كه‌سه و ئه‌م 30 هه‌زاره له نێوان كوتله‌ی فه‌تحدا دابه‌ش كراوه و به‌شێكیان 9 هه‌زاریان به‌رده‌كه‌وێت و عه‌سائیب 6 هه‌زاریان به‌رده‌كه‌وێت و سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ویش ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاریان ده‌هێنن. له وه‌زاره‌تی به‌رگریش 300 هه‌زار چه‌كدار هه‌یه و له وه‌زاره‌تی ناوخۆ 600 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه و ئێستا عێراق نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو چه‌كداری ده‌بێت.
پرسیار: هیچ ره‌چاوی پێشمه‌رگه نه‌كرا؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: بۆ پێشمه‌رگه ته‌نیا وه‌كو مووچه دانراوه و خراوه‌ته پاڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ده‌بوایه به‌شێك بێت له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ته‌نیا مووچه نه‌بێت و راهێنان و پڕچه‌ككردنی تێدا بێت. وه‌ك هه‌ر هێزێك له هێزه‌كانی به‌رگری عێراق حسابی بۆ كرابا. ده‌كرێت بۆ داهاتوو ئیشی له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م بودجه‌یه سیاسییه به نسبه‌ت كورده‌وه. بۆ ئێمه ئه‌وه‌ی گرنگه، هه‌ندێك هێڵی گشتیی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق جێگیر كران و جارێكی دیكه نه له ناوخۆی هه‌رێم و نه له لایه‌ن ئه‌و شۆڤینیانه‌ی له به‌غدا هه‌ن ناتوانرێت موزایه‌ده له‌سه‌ر هه‌ولێر بكه‌ن.
پرسیار: هه‌رێم ده‌توانێت نه‌وت و غاز بۆ خۆی بفرۆشێت؟ ئه‌مه دانپێدانانی روون نییه؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: نه‌وت فرۆشتنی هه‌رێم به گوێره‌ی مادده‌ی 112ی ده‌ستوور، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای سامانه سرووشتییه‌كانه، كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه و په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێكه له دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له هه‌رێمی كوردستان و به حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و په‌رله‌مانه‌وه به‌شێكن له دامه‌زراوه ده‌وڵه‌ت. ئێستا ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت. له یاسادا هاتووه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنێت و مافی فرۆشتنی هه‌یه و ئه‌مه ده‌رگا به رووی هاتنی كۆمپانیاكانی كه‌رتی نه‌وت له جیهانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه. ئه‌مه یه‌كێك بوو له روانگه و دنیابینی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه كێشه نییه چه‌ند پاره وه‌رده‌گرین و چه‌ند پاره ده‌ده‌ینه‌وه به عێراق و گرنگه ئه‌م پرسه ستراتیژییه له یاسادا بچه‌سپێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیی بوو، (ئێمه توانیمان ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمان بوو جێگیری بكه‌ین و به‌ده‌ستی بهێنین)، له ئه‌نجامدا به سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه به‌رهه‌م هات.
پرسیار: له‌مه‌ودوا ده‌ستكراوه ده‌بن بۆ چاكسازی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن له گومرگه‌كان دزی بكرێت؟
مه‌سعود حه‌یده‌ر: ئه‌مه پرسیارێكی زۆر باشه چونكه به تایبه‌تی له سنووری ئیداره‌ی سلێمانی زۆر باسی ئه‌وه ده‌كرێت، پاره‌كان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌وێ درووست بێت، ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی لێ ئاگادار بكرێته‌وه. ئه‌و داهاته ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر و یان مقایسه بكرێت یاخود بگه‌ڕێندرێته‌وه. هه‌ر كێشه‌یه‌ك درووست بكرێت، ئه‌و كارته‌ی له به‌غدا به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌ویش ده‌سووتێت وه‌ك كارته‌كانی دیكه‌یان.