له‌یلا عه‌بدولجه‌بار: سەرۆکی حکوومەت بەڵێنی رێککەوتنێکی دادپەروەرانەی بەجێ گەیاند
K24 – هه‌ولێر:
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ستهاتووه، به‌رهه‌می هه‌وڵ و كۆشش و روانگه‌ی ستراتیژی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانییه.
رۆژی (31ی ئازار/ مارسی 2021)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی په‌سند كرد و به گوێره‌ی ده‌قی مادده‌ی 11ی یاساكه، هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییه له ده‌رهێنان و فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه.
له‌و باره‌یه‌وه، له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "رۆڵ و كۆششی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پشتیوانیكردنی شاندی حکوومەت بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت بەرز دەنرخێنرێت، ھەم لەسەردانی سەرۆکی حکوومەت کە خۆی سەردانی بەغدای کرد، ھەمیش دواتر بەردەوام کە لەسەر ھێڵ بووە لەگەڵ شاندەکەو ھەمیشە بە داتای ورد و لۆژیکانە تیمی حکوومەتی راسپارد بۆ ئەم رێککەوتنە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لە دەسپێکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەم رۆژانە کرد، کە لە بەرنامە و کارنامەی دایە کە لەگەڵ بەغدا رێککەون و ھەروەھا راشیگەیاند، دەبێت رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بێت و سازشیش لەسەر مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی ھەرێم ناکەین، لە کۆتاییدا لەم یاسایەی بودجە ئەمە کرا، بۆیە ئەم لێکتێگەیشتنە گرینگە بۆ جێگیرکردنی شەراکەت لە عێراقی فیدراڵ و جێگیرکردنی بنەمای فیدراڵی، ھەمیش شەرعیەتدان بە نەوتی ھەرێم کە بەبەرچاوی جیھاندا جارێکی تر دەرکەوت کە ھەرێم لە مامەڵەکردنی نەوتدا شەرعیەتی یاسایی و دەستووریی ھەیە".