دادوەری تاوانبارانی ئەنفال و هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا
محەمەد عورەیبی
محەمەد عورەیبی

K24- هەولێر:

محەمەد عورەیبی، دادوەری دادگاییکردنی سەددام حوسێن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، ئەو دادوەرە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دۆخی تەندروستی تەواو تێکچووە، دواتر بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەی کە پەتای کۆرۆنا بووە، کۆچی دواییکردووە.

محەمەد عورەیبی لە ساڵی 1969 لە بەغدا لەدایکبووە، لە ساڵی 1987 لە بەشی یاسای زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و لە ساڵی 1992 خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە.

لە ساڵی 2000 بووەتە دادوەر لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و لە مانگی 10ـی ساڵی 2004، سەددام حوسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی رووخاوی، لەسەر تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دادگایی کردووە.