کۆنگرێسی ئەمەریکا داخرا

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە کۆنگرێسدا
شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

K24- هەولێر:

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، بەهۆیەوە دوو پاسەوانی کۆنگریش برینداربوون دواتر یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی واشنتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوێکی ئەمنی و هێرشی سەر کۆنگریش لە رێی ئۆتۆمبێلێک، پاسەوانێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندارە. هەروەها، هێرشبەرەکش کوژراوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە، رووداوەکە تیرۆرستی نییە.