پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی قیامه له كریستیانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، هیوادارم مرۆڤایەتی پێ بنێتە قۆناغێك، کە دوور بێت لە هەموو توندڕەوی و نەهامەتییەك.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ كریستیانان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه:
بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیواخوازم ،خوای مەزن، نزا و رۆژووییان قبوڵ بکا و رۆژانی جەژنیش بە شادی و ئارامی بە سەرببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئایینی و لێبوردەیی کە سیمایەکی جوان و گرنگیی هەرێمی کوردستانە، دەکەینەوە، خوازیارم گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی لە نێو تەواوی گەلان و شوێنکەوتووانی ئایینە جیاوازەکان، زیاتر گەشە بسەنێت و مرۆڤایەتی پێ بنێتە قۆناغێك، کە دوور بێت لە هەموو توندڕەوی و نەهامەتییەك.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان