مه‌سرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ شا عەبدوڵڵا و شانشینی ئوردن ڕادەگەیەنێت.
نووسینگه‌ی تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا بۆ شا عەبدوڵڵا شای ئوردن ، پشتگیریی و پشتیوانیی تەواوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شانشینی ئوردن و بڕیار و هەوڵەکانی شا عەبدوڵڵا ڕاگەیاند لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئارامیی لەو وڵاتەدا.
شه‌وی رابردوو، میدیاكانی ئوردن بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته شكستی به هه‌وڵێكی كوده‌تا هێناوه، كه حه‌مزه بن حوسێن، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی ئه‌و وڵاته به‌نیاز بوو به‌سه‌ر شا عه‌بدوڵڵای دوومی براكه‌یدا ئه‌نجامی بدات.
دوای هه‌وڵه‌كه‌ش، زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانی شا عه‌بدوڵڵا ده‌ربڕی بۆ ئارامی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه و سه‌قامگیری ئوردنیان به گرنگ وه‌سف كرد.
ا. م