سلێمانی.. پەرلەمانتاران لە رووداوەکانی تەقەکردن لە بارەگاکان دەکۆڵنەوە
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له دیارده‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گاكان، سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و بڕیاره له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و دواتریش له‌گه‌ڵ ئاسایش كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دیارده‌كه بكرێت و ورده‌كاری رووداو‌ه‌كانیش بده‌نه په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشه‌وا هه‌وارمانی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له شاری سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی نیسان/ ئه‌پێلی 2021) رایگه‌یاند، "دیارده‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گانی پارتی دیموكراتی كوردستان له رانیه، قه‌لادزێ، هه‌ڵه‌بجه و شاری سلێمانی چه‌ندین جار دووباره بووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام داوه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كمان له باره‌ی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن وه‌رگرتووه، له‌هه‌مانكاتدا كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ده‌بێت، ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌ربگرین، بۆچی رووداوی ته‌قه‌كردن له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وام".
پێشه‌وا هه‌وارمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌مه بووته شتێكی ئاسان له‌و ده‌ڤه‌ره، كه ته‌قه له باره‌گاكانی پارتی بكرێت، ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه وه‌ربگرێن، هاوڕێیانی لیژنه‌ی ناوخۆ یاوه‌ری شاندكه‌مانن، ئه‌م بابه‌ت ده‌به‌ینه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان، به‌تایبه‌ت له ناو لیژنه‌ی ناوخۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به ورده‌كارییه‌كانی دیارده‌ی ته‌قه‌كردن له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی و دواتریش براده‌رانی ئاسایش ته‌واو بوو، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
هه‌ر له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، فارس نه‌ورۆڵی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی گوتی: "هاتنی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ شاری سلێمانی له باره‌ی دیارده‌ی ته‌قه‌كرن، رێگرییه له یاساشكێنه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا خزمه‌تێكیشه به شاری سلێمانی، كه پایته‌ختی رۆشنبیرییه، داوامانكردووه ئه‌م شاره ناشیرین نه‌كرێت".
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شاره بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌و دیارده بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌كه شكاندنی سه‌روه‌ری یاسایه و به‌رپرسیاریه‌تیش ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌و شاره، ده‌مانه‌وێت رێگری له‌و دیارده نامه‌ده‌نیانه بكه‌ین".
د.ی