کازمی: به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك بارزانی له په‌یوه‌ندیدا بوومه

K24 - هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" باس له په‌یوه‌ندی پته‌وی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
مسته‌فا كازمی، له میانەی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی كه‌نداو، كه سه‌ره‌تا له سعوودیه و دواتریش بۆ ئیمارات بوو، به گرنگییه‌وه باسی نزیكایه‌تی و دۆستایه‌تی خۆی كردووه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردستان، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له په‌یوه‌ندیدایه.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ نییه و مێژووێكی درێژی هه‌یه و ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كان ته‌نیا له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكان بۆ رێككه‌وتن و په‌سه‌ندكردنی بودجه كورت نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك بارزانی له په‌یوه‌ندیدا بوومه".
ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش ده‌كات، وه‌ك دۆستی نزیك و برا و برازای خۆی وه‌سفیكردوون، راشگه‌یاندووه، بۆ گفتوگۆی زیاتر سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
روونیشی ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر، گفتوگۆ ده‌بێت له باره‌ی قۆناغی داهاتووی سیاسی عێراق، كه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته رێككه‌وتوون.
له باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ش له‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق تێبینی و بۆچوونی خۆیان له باره‌ی پرۆژه یاساكه هه‌بووه.