4 ساڵ دوای دانیشتنی ده‌باشان رێككه‌وتن

ئایا رێككه‌وتنی گۆڕان و یه‌كێتی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت؟
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7b2b584b-d1ee-40e3-a935-1f26283fd3ec/RekawtniYNK%20U%20Goran-Slemani.ism/manifest

K24 - سلێمانی:

بەمەبەستی لێکنزیکبوونەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پاش جیابوونەوەیان، 4 ساڵ و 3 مانگ بەر لە ئێستا، جەلال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی و نەوشیروان موستەفا لە دەباشان، بۆ یەکەمجار کۆبوونەوە.

ئەمجارەش لە هەمان شوێن و بە ئاشکرا هەردوولا رێککەوتن، به‌ڵام بەبێ ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی كە دەنگیان بە رێكکەوتنەکە نەداوه‌.

پاش 7 ساڵ و 4 مانگ واژۆیەك بوو بە قەدەری سیاسی (نەوشیروان موستەفا) بۆ ئەوەی بچێتەوە بەردەم (مام جەلال)، رێکكەوتننامەی (دەباشان) ناوونیشانی ئەو چوونە بوو، پێدەچێت رێکكەوتنێك کە ناوی دەباشانەو 25 مادە و 11 بەش بووبێت، خۆشتر لەیاداشتەکانی نەوشیروان موستەفا بخوێنرێتەوە، هه‌م وەك مێژوونووس و هەمیش وەك سیاسی، بۆیە دەبێت ئاوا رێکكەوتنێك، ئاوبکات بە ئاگردا.

ڕێکكەوتنەکەی دەباشان بێ سەر ئێشە نەبوو بۆ هەردوولا، کە گەیشتە ئەنجام، بەتایبەت بۆ یەکێتی، بەشدارنەبوونی 5 ئەندام بە عینوانی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی و ئەندام مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی ودەنگ نەدانیان بە ڕێکەوتنەکە، بەوتەی چاودێران دوور نییە ببێتە وەرەمێکی سیاسی بۆ رێکكەوتنی دەباشان لە ئایندەدا، ئەوە جگە لە وەی ئەگەر یەکێتی ڕێگای نوێ نەدۆزێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەم رێکكەوتنە، ئەوا دەرئەنجامە خراپەکەی ڕێکەوتنەکەی دەباشان  هیچی لە دووکەرت بوونەکەی مانگی 2ی 2009 کەمتر نییە.

دەسپێکی رێکەوتننامەی دەباشان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 2ی ساڵی 2012 لە نێوان مام جەلال و نەوشیروان موستەفا  لە ماڵی تاڵەبانی لە دەباشان، دوای 4 ساڵ و 3 مانگ ئەمرۆ واژۆی لەسەر کرا.