محەمەد شوکری: پەیوەندی راستەوخۆمان لەگەڵ ئیمارات هەیە

"بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکان سەرۆکی حکومەت پلانی تایبەتی هەیە"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ ئیمارات ھەیە و بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکان سەرۆکی حکومەت پلانی تایبەتی هەیە.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی پڕۆژەکانی ئیمارات لە ھەرێمی كوردستان، بە کوردستان24 رایگەیاند، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی تایبەتی هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئیماراتییەکان، بە تایبەت لە هەندێک بواری تایبەت،

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ ئیمارات هەیە، لەو بارەیەوە دوێنێ گفتوگۆیان لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئیمارات هەبووە.