مەسرور بارزانی پێشکەشکردنی هاوکاری زیاتر بۆ کەرتی تەندروستی رادەگەیەنێت
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا پشتگیریی خۆی بۆ کەرتی تەندروستی و کارمەندانی ئەو بوارە دووپاتكردەوە.
سەرۆکی حکومەت لەو تویتەدا رایگەیاندووە: ''لە رۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری رۆژانهیان''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ''بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن''.
لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین و پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرک و کاری ڕۆژانهیان. بڕێکی دیکەی هاوکاری وەک هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەکەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 7, 2021