دوا بڕیار لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن دەدرێت

دوو بژاردە هەن
قوتابخانەیەک لە هەرێمی کوردستان
قوتابخانەیەک لە هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندن دوو بژاردە هەن، ئەوانیش مانەوەی دەرگای قوتابخانەکان بە داخراوی، یان بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن بە شێوەی ئۆنڵاین.

گوتیشی: ''وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دوا بڕیار لەبارەی پرۆسەی خوێندن دەدەن''.

بڕیارە شەممەی داهاتوو 10/04/2021، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆببێتەوە، رێکاری و بڕیاری نوێ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بدات. لە چوارچێوەیەش بڕیار لەبارەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت.

شەوی رابردووش، وەزارەتی ناوخۆ، نیمچە قەدەغەی هاتووچۆی لە هەشتی شەو و تا شەشی بەیانی راگەیاند.