مه‌سرور بارزانی: سه‌ره‌خۆشی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كه‌م

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له حكومه‌ت و شاژنی به‌ریتانیا ئیلیزابێسی دووه‌م و خه‌ڵكی به‌ریتانیا كرد، بەهۆی کۆچی دوایی شازادە فلیپ، هاوسه‌ری شاژنی به‌ریتانیا.
سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "دوای ساڵانێکی زۆر لە خزمەت، سەرەخۆشی لە خاوەن شکۆ شاژنه ئیلیزابێس و حکومەت و خەڵکی بەریتانیا دەکەم، بەهۆی کۆچی دوایی شازادە فلیپ، دۆقی ئیدنبێر، لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی بنەماڵەی شاهانەم".
شازادە فلیپ، دۆقی ئیدنبێر، هاوسه‌ری شاژنه ئیلیزابێسی دووه‌م، ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.