یارییه ئاگرینه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین گه‌ڕی قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاری له كاتژمێر 3:00 به‌ڕێوه‌چوون، له یاری لوتكه‌دا سیروانی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هێنا، هیچ كامێك له یانه‌كانی خاوه‌ن یاریگه نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی سیروانی نوێ كه به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناخی كۆتایی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر.
ئیبراهیم محه‌مه‌د له نیوه‌ی یه‌كه‌م یانه‌ی سیروانی نوێی به گۆڵێك پێشخست، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌كه‌ی سلێمانی كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، ڕه‌وا یووسف ناوه‌راستكاری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆ یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی پێشمه‌رگه زۆری نه‌برد كاتێك به‌هائه‌دین به‌كر ئه‌ستێره‌ی سیروانی نوێ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد و بۆ دووه‌مجار له یارییه‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی پێشخسته‌وه كه ئه‌مه نۆیه‌مین گۆڵی كوڕه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كه به‌رزترین رێژه‌ی گۆڵتۆمار كردنه له‌م وه‌رزه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، به‌هائه‌دین به‌كر گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه‌كه و سێیه‌می یانه‌ی سیروانی نوێی تۆمار كرد.
زاخۆ ـ برایه‌تی
یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی باوه‌شی بۆ یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر كرده‌وه، له خوله‌كی 11ـی ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م سه‌فین مه‌نسوڕ كاپتنی برایه‌تی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م به دیاریكراوی له خوله‌كی 51 ئه‌سعه‌د كازم یاریزانی یانه‌ی زاخۆ لێدانێكی پێناڵتی به‌فیڕۆدا و تۆپه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ستوون هاویشت.
یارییه‌كه تا كۆتایی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی برایه‌تی كۆتایی هات.
هه‌ندرێن ـ شێروانه
یانه‌ی هه‌ندرێن كه ئه‌م وه‌رزه بووه‌ه ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خوله‌كه، دوور له پێشبینییه‌كان گه‌یشته قۆناخی كۆتایی، له یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م قۆناخه میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.