نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبووه‌وه

K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت و هه‌نووكه‌یی تاوتوێ كران و گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه سیای و ئابووریه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووه‌وه.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی کۆی پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا و جەخت لەسەر گرنگیی به‌رده‌وامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجەی فیدراڵی کرایه‌وه، کە بەمدواییە پەسەند کرا بە جۆرێك مافی هاووڵاتیانی عێراق بپارێزێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژە بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی کرایه‌وه، بە جۆرێك هاووڵاتیان نوێنەرانی خۆیان بە ئیرادەیەکی ئازاد هەڵبژێرن و متمانەیان بە ئەنجامەکەی پتەو بکات.

كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 له به‌غدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌يت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكارى وڵاتانی عه‌ره‌بى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق دابين ده‌كات و دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان عيراق ده‌بێته‌وه به وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه و رۆڵى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تيى خۆى ده‌گێڕێت و جه‌ختيان كرده‌وه، بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه، هاريكاريى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌موو هێز و پێكهاته‌كان پێويست و گرنگه.
ئه‌بولغه‌يت ئاماژه‌ى به‌وه كرد، عێراق سه‌رچاوه‌ى مرۆيى و سروشتيى ده‌وڵه‌مه‌ندى هه‌يه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر دووپات كرده‌وه و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ردانى باره‌گاى كۆمكارى عه‌ره‌بى له قاهيره بانگهێشت كرد.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، ئێمه له به‌غداين بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵات دۆخى عێراق و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان تاوتوێ بكه‌ين و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ش ئيراده‌ى چاره‌سه‌رمان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور هه‌يه و ده‌بێ هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، تاكو سه‌قامگيرى له عێراق بێيته ئاراوه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
دیداری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق:
هه‌ر ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە 10/4/2021 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه.
لە كۆبوونەوه‌كه‌دا هەلومەرجی سیاسيی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران و دووپات کرایەوە، پێویستە زەمینەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بڕەخسێت و گوزارشتی راستەقینەی ئیرادەی دەنگدەران بێت لەپێناو تێپەڕاندنی قەیران و ناكۆكییەكانی ئێستا و زامنكردنی سەقامگیری و ئارامی لە داهاتوودا.
لە كۆبوونەوه‌كه‌دا بە گرنگییەوە باس لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و چەسپاندنی پشكی هەرێم كرا، جه‌ختيش كرایەوە كە پێویستە بودجە لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانيی ھاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانی بژێوی ژیان و مووچەدا جێبەجێ بكرێت، هاوكات ئاماژە بەوە درا كە پێویستە ئەمە سەرەتای گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە بێت بۆ چارەسەری سەرجەم كێشەكانی نێوان و حكوومەتی فیدراڵ و حكوومه‌تى هەرێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور.
لە تەوەرێكی ديكه‌ى كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەگشتی كرا. لەمباره‌يه‌وه داكۆكى لە یەكخستنی هێز و تواناكان و نزیككردنەوەی بیروبۆچوونی هێز و لایەنە ناكۆكەكان كرایەوە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی هەڕەشە و مەترسییەكان.

كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی:
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش نێچيرڤان بارزانى، له به‌غدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى كۆبووه‌وه و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تاوان و هاريكاريى هه‌ردوولا بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، دۆخى ته‌ندروستى و رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و زيادبوونى ژماره و رێژه‌ى تووشبوون به په‌تاكه و هه‌وڵه‌كان بۆ دابينكردنى خزمه‌تگوزاريى ته‌ندورستى و پێكوته، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ستايشى به‌ره‌وپێشچوونى دامه‌زراندنى ميكانيزمه ده‌ستوورييه ناوخۆيييه‌كانى كرد و ئاماژه‌ى به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى دادگاى فيدراڵى و تێپه‌راندنى ياساى بو‌دجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا و هيواى خواست به وردى جێبه‌جێ بكرێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى دادگه‌رى له دابه‌شكردنى سامانه‌كاندا، پابه‌ندى پێوه بكرێت.
كازمى جه‌ختى له پێويستيى تۆكمه‌كردنى هاريكاريى ئه‌منيى نێوان به‌غدا و هه‌ولێرى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه سه‌قامگيريى ناوخۆيى دابين بكات و ڕێ له هه‌ر بۆشايييه‌كى ئه‌منى بگرێت كه تيرۆر و تاوانى رێكخراو بيقۆزێته‌وه.
كازمی دووپاتى كرده‌وه، كه چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ى سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا، كۆمه‌ڵێك په‌يامى دروست بۆ ته‌واوى عێراقييه‌كان ده‌نێرێت و ده‌بێته هۆى بنياتنانى متمانه و نيشاندانى نيازپاكييه، گيانى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيش له هه‌موو بواره‌كاندا هان ده‌دات له‌پێناو به‌رژوه‌نديى وڵات‌دا، ئاماژه‌ى به سه‌ردانى داهاتوويشى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى به‌غدا ده‌ربڕى و باسى له هه‌وڵه سياسى و ديپلۆماسى و ئابوورييه‌كانى مسته‌فا كازمی كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى رابردووى عێراق و سه‌ردان و ديداركانى سه‌رۆك وه‌زیران، پێگه‌ى عێراقى خسته‌وه به‌رچاو و رۆڵى ئاساييى وڵاتى له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌گێڕێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر په‌يڕه‌وكردنى دانايى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هاريكاريى ئه‌منى و به‌ره‌وپێشبردنى به پێويست له قه‌ڵه‌م دا، هه‌موو پشتگيرييه‌كيشى بۆ حكوومه‌تى فيدراڵ و تۆكمه‌كردنى پێگه‌ى ده‌وڵه‌ت دووپات كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك بتوانێت به‌ره‌نگارى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه.
روونیشكرده‌وه، ستايشى تێپه‌ڕاندنى ياساى بودجه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا رێگه بۆ سه‌قامگيريى زياتر و پێشكه‌وتنى عێراق خۆش ده‌كات.
بارودۆخى ئێستاى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵ و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا، پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆڤيد_19 و كاريگه‌رييه‌كانى، پرۆسه‌ى كوتان و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق، بارودۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هاوكارى و پێكه‌وه‌كردنى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر كرده‌وه و هيوايان خواست په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى عێراق سه‌ره‌تايه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و جێبه‌جێ بكرێت. هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه ميكانيزمێكى كارا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و پشتگيريى هاوپه‌يمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش پێويسته و ده‌بێت كارى له‌سه‌ر بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه و گرفته‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له چواچێوه‌ى سيستمى فيدراڵيدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كان پێكه‌وه كار بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه بكات، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانيشى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
